یاریزانێكی كورد به‌هۆی بوردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ست دا

له ئه‌نجامی بۆردومانی خەڵکی سیڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە له لایه‌ن تۆپخانه‌كانی ئێران یاریزانێكی یانه‌ی كۆیه گیانی له‌ده‌ست دا.
ئەمڕۆ چوارشەممە (28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان لە پردێ و حیزبی دیموكراتی كوردستان له كۆیه بوونە ئامانجی هێرشی درۆنی و تۆپخانەكانی ئێران، به‌هۆیه‌وه چه‌ندان كه‌سی سیڤیل گیانیان له‌ده‌ست دا، له نێوانیاندا وه‌رزشكاری كۆیه بووه قوربانی.
محه‌مه‌د خه‌لیلی كه ناسراوه به زاگرۆس یاریزانێكی تیپی میللی شه‌هیدانی كۆیه بوو ئه‌م وه‌رزه بۆ یه‌كه‌مجار بانگهێشتی یانه‌ی كۆیه كرا بۆ به‌شداریكردن له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئه‌مڕۆی ئێران بووه حه‌وته‌مین قوربانی كه ئه‌مڕۆ گیانی له‌ده‌ست دا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به گشتی 24 كه‌س بریندار بوونه، له نێویاندا سۆران كامه‌ران په‌یامنێری كوردستان24 له كاتی رووماڵی بۆردومانه‌كه له پردێ به سه‌ختی بریندار بووه.
