ریال مه‌درید داوای هاوڕێیه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆنأڵدۆ ده‌كات

جوان کانسێلۆ بەرگریکاری پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، بو ئامانجی یانەی ریال مەدرید ئیسپانیا، یاریزانه‌كه‌ش پێشوازی له پۆشینی درێسی شاهانه‌كان ده‌كات.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، جواو کانسێلۆ بەرگریکاری بالی راستی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، بووەتە ئامانجی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، خودی یاریزانەکەش زانیویەتی شاهانەکان گرنگی پێدەدەن، بۆیە کەسە نزیکەکانی ئاگادار کردووەتەوە، ئامادەیە وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانە ئیسپانیەکەوە بکات.
کانسێلۆ لە ساڵی 2019 بەرامبەر 65 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کردووە و تاوەکو ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، نرخەکەشی لە ماڵپەری ترانسفێرمارکێت بە 65 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە.
جواو كانسیلۆی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له یانه‌ی بێنفیكای پورتوگالی پێگه‌یشتووه، دواتر له 2014 له ده‌رگه‌ی یانه‌ی ڤالێنسیاوه روویكرده لالیگا، پاشان له 2017 ئه‌زموونی له سێریا ئه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌ر میلان تاقی كرده‌وه، دواتر وه‌رزێكی له یوڤێنتۆس تێپه‌ڕ كرد و به به‌های 65 ملیۆن یۆرۆ بۆ مانچێسته‌ر سیتی گواسترایه‌وه، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی گواردیۆلا 138 یاری ئه‌نجام داوه و 8 گۆڵ و 20 ئاسیستی هه‌یه.

