په‌یوه‌ندی نێوان مباپێ و نێیمار تا دێت خراپتر ده‌بێت

نێیمار دا سیلڤا و كلیان مباپێ
نێیمار دا سیلڤا و كلیان مباپێ

"ئاشتی سارد" نوێترین پەرەسەندنی پەیوەندی نێوان نێیمار داسیلڤا و کلیان مباپێ هەردوو یاریزانەکەی یانەی پاریس سانجێرمانە.

رۆژنامەی وەرزشی لکیپی فەرەنسا ئاشکرای کردووە، پەیوەندی نێوان کلیان مباپێ و نێیمار داسیلڤا هەردوو یاریزانەکەی یانەی پاریس سانجێرمان، هەروەکو رابردوو لەو پەڕی خراپیدایەوە و ئەو دوو یاریزانە تەنها سڵاوێکی سارد لە نێوانیان هەیە، تاوەکو ئێستاش بەرپرسانی شازادەکان، دوای پێنج ساڵ نەیانتوانیوە دۆخەکە ئاسایی بکەنەوە، تاوەکو دێت پەیوەندیەکەیان ساردتریش دەبێت.

لیکیپ ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی ئەوەی پێشتر مباپێ بە راشکاوانە باسی لە خراپی پەیوەندی نێوان خۆی و نێیمار کردووە، یاریزانە بەڕازیلیەکە تاوەکو ئێستا ئامادەنەبوو پەیوەندیەکە ئاسایی بکاتەوە.

نیێیمار له‌ هاوینی 2017 له‌ یانه‌ی بارسێلۆنا روویكرده‌ پاریس سانجێرمان له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ كۆی 155 یاری، 111 گۆڵ و 68 ئاسیستی كردووه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا كلیان مباپێ ساڵێك دوای نێیمار مۆناكۆی جێهێشت و بۆ پاریس سانجێرمان گواسترایه‌وه‌، به‌ڵام ژماره‌ی یاری و گۆڵه‌كانی له‌ ئه‌ستێره‌ به‌رازیلییه‌كه‌ زیاتره‌، به‌وپێیه‌ی نێیمار به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ زۆرترین یاریی دابڕاوه‌، به‌مه‌ش مباپێ له‌ كۆی 226 یاری، 181 گۆڵ و 88 ئاسیستی كردووه‌.