برایه‌تی بووه یه‌كه‌مین یانه له مێژوودا 3 نازناو بباته‌وه

یانه‌ی برایه‌تی به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له سیروانی نوێی برده‌وه و بووه پاڵه‌وانی جامی سووپه‌ری كوردستان و بووه یه‌كه‌مین یانه له مێژوودا 3 نازناوی جام، سووپه‌ر و خولی نایاب بباته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 1 ئۆكتۆبه‌ری 2022، له نێو یاریگه‌ی هه‌ندرێن له هه‌ولێری پایته‌خت یاریی جامی سووپه‌ری كوردستان له نێوان برایه‌تی و سیروانی نوێ به‌ڕێوه‌چوو.
برایه‌تی پاڵه‌وانی جامی كوردستان رووبه‌ڕووی سیروانی نوێی پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان بووه‌وه، یارییه‌كه به درێژایی 90 خوله‌كی كاتی ئاسایی یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
دواتر نازناوی جامه‌كه له‌سه‌ر خاڵی سزا یه‌كلایی بووه‌وه كه تێیدا یانه‌ی برایه‌تی 4 ـ 3 له سیروانی نوێی برده‌وه و بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوویدا بووه پاڵه‌وانی جامی سووپه‌ری كوردستان، به‌مه‌ش هێور مسته‌فا راهێنه‌ری نوێی برایه‌تی له یه‌كه‌مین یاریی فه‌رمی دا له‌گه‌ڵ سه‌وزپۆشه‌كانی پایته‌خت یه‌كه‌مین نازناوی له كاروانی وه‌رزشی خۆی به‌ده‌ستهێنا.
