هانی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئوردن ده‌درێت بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:
شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی ئابووری له ئوردن، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه.
ئه‌مرۆ شه‌ممه (1ی تشرینی یه‌كه‌م/سێپتێمبه‌ری 2022)، محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له كۆڕبه‌نده‌كه رایگه‌یاند، ده‌رفه‌تی باش بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و یاسای وه‌به‌رهێنانیش ئاسانكاری بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دۆخی سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری له هه‌رێمی كوردستان و بوونی چه‌ندین ده‌رامه‌تی سروشتی ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌وی، ئاسانكاریكردن له‌رێگه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنان و هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری له‌نێوان وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆیی و بیانی، كه‌شێكی گونجاوی بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان فه‌راهه‌مكردووه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، داوای له وه‌به‌رهێنه‌رانی ئوردن كرد له بواره‌كانی په‌یوه‌ست به ژێرخانی ئابووری، پیشه‌سازی، كشتوكاڵ و گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان، پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن و پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ دووپاتكردنه‌وه.