به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما هه‌نارده‌ی نه‌وتی كهمكردووە
وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و مۆلیده‌كان رۆژانه زیاتر له 500 هه‌زار به‌رمیل سوته‌مه‌نی به‌كار ده‌هێنن

K24- ھەولێر
به‌پرسێكی كۆمپانیای نه‌وتی باشووری عێراق رایگه‌یاند، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له به‌نده‌ره‌كانی باشوور كه‌می كردووه‌و رۆژانه 3 ملیۆن و 162 هه‌زار به‌رمیل ههناردهكات.
حه‌یان عبدولغنی سه‌رۆكی كۆمپانیای نه‌وتی باشوور بە ئاژانسی ھەواڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه، به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما خواستی ناوخۆیی له‌سه‌ر سووته‌مه‌نی زیادی كردووه، به مه‌به‌ستی به‌كارهێنان له‌لایه‌ن وێستگه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با و مۆلیده‌كانه‌وه، كه رۆژانه زیاتر له 500 هه‌زار به‌رمیل سوته‌مه‌نی به‌كار ده‌هێنن.
عه‌بدولغه‌نی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، عێراق له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه توانای هه‌ڵگرتنی نه‌وت له باشوور بگه‌یه‌نێته 14 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا بۆ ئه‌وه‌ی گرفتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی نه‌بێت له‌كاتی تێكچوونی ره‌وشی كه‌شوهه‌وا، له‌كاتێكدا ئێستا توانای هه‌ڵگرتنی 11 ملیۆن ونیو به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه.