رامۆس به رسته‌یه‌كی سه‌یر وڵامی ره‌خنه‌گران ده‌داته‌وه

دوای ئه‌وه‌ی میدیاكانی ئیسپانیا و هانده‌رانێكی زۆر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئاستنزمی و شكستی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له به‌رانبه‌ر ئیتاڵیا و ماڵئاواییكردنیان له یۆرۆی 2016 هاتنه ده‌نگ، سێرجیۆ رامۆس، به‌رگریكاری ماتادۆره‌كان له لێدوانێكدا وڵامی ئه‌م ره‌خنانه ده‌داته‌وه.
رامۆس له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری ئاسی ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه، گوتی: راسته ئێمه به ئاستی خۆمان ده‌رنه‌كه‌وتین، به‌ڵام شایسته‌ی ئه‌م هه‌موو ره‌خنه و فشارانه نین، رامۆس ده‌شڵێت: ئێمه پێشتر سه‌رده‌مێكی پڕ له ده‌ستكه‌وت و ئاستی به‌رز تێپه‌ڕ كرد، ئێستاش ناكرێت كه‌سانێك له ماڵه‌وه به‌ده‌م جپس و په‌تاته خواردنه‌وه ره‌خنه له ئێمه بگرن و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ئاستی ئێمه هه‌ڵبسه‌نگێنن.
رامۆس ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه پێویسته فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی هاوشان له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا گۆڕانكاری له پێكهاته‌كه بكه‌ن و خوێنی گه‌رم و نه‌وه‌ی تازه به پێكهاته‌ی داهاتووی ئیسپانیا ببه‌خشن.
رامۆس له درێژه‌ی قسه‌كانیدا پاڵپشتی خۆی بۆ مانه‌وه‌ی ڤیسێنتی دیل بۆسكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ماتادۆره‌كان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند هه‌موومان له‌م شكسته به‌رپرسین.
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیسپانیا له ماوه‌كانی رابردوو، یۆرۆی 2008 و مۆندیالی 2010 و یۆرۆی 2012ـی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له پاڵه‌وانییه‌تیی یۆرۆی ئه‌مجاره له قۆناخی 16 له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا دۆڕا و به‌ده‌ستی خاڵییه‌وه لێی ده‌رچوو.