ریال مه‌درید كاریگه‌رترین چه‌كی بۆ كلاسیكۆ له‌ده‌ست ده‌دات؟

كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید

ئەگەر هەیە تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی به‌لجیكی لە یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا یاریی نەکات.

تۆڕی ئەی بی سی ئیسپانی بڵاویکردەوە، هیچ وادەیەکی دیاریکراو نییە بۆ گەڕانەوەی تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی ریال مەدرید کە بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتووەتەوە و لە یارییەکەی بەرامبەر ئۆساسۆناش ئامادە نەبوو.

سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە کۆرتوا هێشتا ئازاری هەیە و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوو یان لە ماوەی هەفتەیەکدا بگەڕێتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە کۆرتوا دەیەوێت لە کلاسیکۆی 16ـی ئەم مانگە ئامادە بێت، بەڵام دلنیایی نییە و ئەگەر هەیە لە کلاسیکۆ داببڕێت و رۆژانە چاودێری دەکرێت و پشکنینی بۆ دەکرێت.

بڕیارە لە شازدەی ئەم مانگە ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە یاریی لوتکەی گەڕی نۆیەمی لالیگا لە کلاسیکۆ میوانداری بارسێلۆنا بکات، کە ئەم دوو یانەیە بە جیاوازی گۆڵ پلەی یەکەم و دووەمی خولەکەیان گرتووە، ریال مه‌درید له‌ یه‌كه‌مین یاریی به‌بێ كۆرتوا به‌رامبه‌ر ئۆساسونا دوو خاڵی له‌ده‌ست دا.

تیبۆ كۆرتوا گۆڵپارێزی یانه‌ی ریال مه‌درید
تیبۆ كۆرتوا گۆڵپارێزی یانه‌ی ریال مه‌درید