ریزبه‌ندی نوێی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان بڵاوكرایه‌وه

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ریزبه‌ندی نوێی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی بڵاوكرده‌وه و به‌رازیل به كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین خاڵ له پێشه‌نگ مایه‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش دوو پله بۆ سه‌رووی خۆی هه‌ڵكشاوه و ئێرانیش پێشه‌نگی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی ئاسیای گرتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 6 ئۆكتۆبه‌ری 2022، فیفا نوێترین ریزبه‌ندی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانی بڵاوكرده‌وه، به‌رازیل، به‌لجیكا، ئارجێنتینا، فره‌نسا و ئینگلاند له پله‌كانی یه‌كه‌م تا پێنجه‌م مانه‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بۆ شوێنه‌كه‌ی ئیسپانیا سه‌ركه‌وت و له پله‌ی شه‌شه‌م جێگیر بوو، ئیسپانیاش بۆ پله‌ی حه‌وته‌م دابه‌زی، پورتوگال له پله‌ی نۆیه‌م دێت، دانیمارك، ئه‌ڵمانیا، كرواتیا و مه‌كسیك له پله‌ی ده‌یه‌م تا سێزده‌یه‌م دێت.
هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگالیش له پله‌ی هه‌ژده‌یه‌م دێت و لوتكه‌ی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشووری گرتووه، هه‌ڵبژارده‌ی ئێرانیش پێشه‌نگی هه‌ڵبژارده‌كانی ئاسیای گرتووه و دوو پله بۆ سه‌رووی خۆی هه‌ڵكشاوه و له پله‌ی بیسته‌م ده‌بینرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوو پله بۆ سه‌ره‌وه هه‌ڵكشاوه و له پله‌ی 68 دێت. هه‌ڵبژارده‌ی سان مارینۆ له دوایین پله‌ی ریزبه‌ندی باشترین هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان دێت كه پله‌ی 211ـه.
