سه‌رۆكی فیفا: باشترین مۆندیالی مێژوو چاوه‌ڕێتان ده‌كات

جیانی ئینفانتینۆ له چاوپێكه‌وتنێكدا ستایشی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ ده‌كات و ده‌ڵێ ده‌بێته باشترین مۆندیال له مێژووی تۆپی پێ و باس له هۆكاره‌كانیش ده‌كات.
مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر له رۆژی 20ـی مانگی داهاتوو به یاریی نێوان ئیكواردۆ و قه‌ته‌ر ده‌ستپێده‌كات و بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژوودا وڵاتێكی ئاسیا به ته‌نیا میوانداریی مۆندیال ده‌كات و یه‌كه‌مجاریشه وڵاتێك به‌و ئه‌ندازه‌یه خه‌رجی بۆ میوانداریكردنی مۆندیال بكات.
له‌مباره‌یه‌وه جیان ئینفانتینۆ سه‌رۆكی فیفا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه مۆندیالی 2022 ده‌بێته باشترین مۆندیال له مێژوودا.
ئینفانتینۆ ده‌شڵێت: له ئه‌مڕۆوه نزیكه‌ی 46 رۆژ بۆ باشترین مۆندیالی مێژووی تۆپی پێ ماوه، ئه‌مه ته‌نیا قسه نییه به ئه‌وپه‌ڕی بڕوای خۆمه‌وه پێموایه مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ڕ باشترین مۆندیالی مێژووی تۆپی پێ ده‌بێت.
سه‌رۆكی فیفا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد به گوێره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان مۆندیالێكی ناوازه چاوه‌ڕوانی هانده‌ران ده‌كات، ده‌شڵێت: به‌كۆی گشتی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ ده‌بێت به باشترینی مێژووی تۆپی پێ چه‌ندین هۆكار هه‌یه، له‌وانه یاریگه ناوازه‌كانی، سیسته‌می گواستنه‌وه و شوێنی مانه‌وه‌ی هانده‌ران، ئه‌مانه هه‌مووی باشترینن، جگه له‌وه تاكه مۆندیاله له مێژوو له یه‌ك رۆژ ده‌توانین سه‌یری هه‌ر چوار یارییه‌كه له یاریگه بكه‌ین ئه‌مه‌ش به‌هۆی نزیكی یاریگه‌كانه‌وه‌یه له یه‌كتری، یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی ئه‌وه‌ی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ ده‌بێت به باشترین مۆندیال، كۆتاییهاتنه به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌مه‌ش كێشه‌كانی زۆر كه‌م كردووه‌ته‌وه.