سزایه‌كی قورس چاوه‌ڕێی رامۆس ده‌كات

سێرخیۆ رامۆس به‌رگریكاری یانه‌ی پاریس سانجێرمان
سێرخیۆ رامۆس به‌رگریكاری یانه‌ی پاریس سانجێرمان

سێرخیۆ رامۆس به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ تۆمه‌تی جنێودانی بە ناوبژیوانی یاریی رابردووی یانەکەی ره‌نگه‌ 2 تــاکو ٧ یاریی سڕ بكرێت.

کەناڵی ئاڕ ئێم سی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، بەهۆی ئەوەی سێرجیۆ رامۆس لە دوایین یاریی پاریس سانجێرمان بەرامبەر ستاد رێمس بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و قسەی ناشرینی بە ناوبژیوانی یارییەکە گوتووە، لەوانەیە بەرگریکارە ئیسپانییەکە دوو تا حەوت یاریی سڕ بکرێت.

میدیاکانی فەرەنسا رایانگەیاندووە، ناوبژیوانی یارییەکە لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بە هیچ هەڵسوکەوتێکی ناشرینی رامۆس نەکردووە، کە بەرگریکارەکەی پاریس سانجێرمان بۆ جاری بیست و هەشتەمین لە کاروانی وەرزشی خۆیدا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.

سێرخیۆ رامۆسی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، پێشتر له‌ یانه‌ی سێڤییا پێگه‌یشتووه‌، ماوه‌ی 15 ساڵ یاریی بۆ ریال مه‌درید كرد، دواتر له‌ هاوینی 2021 به‌ گرێبه‌ستێكی ئازاد روویكرده‌ پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ یانه‌ فه‌ره‌نسسه‌كه‌ له‌ كۆی 27 یاری 3 گۆڵی كردووه‌.

Fly Erbil Advertisment