كارگێری یانه‌ی زاخۆ بڕیارێكی نوێی له باره‌ی هانده‌ران ده‌ركرد

كارگێری یانه‌ی زاخۆ بڕیاریدا بۆ یه‌كه‌مین یاریی ئه‌م وه‌رزه‌یان له نێو یاریگه‌ی خۆیان له خولی نایابی عێراق بلیتی چوونه‌ژووره‌وه‌ی هانده‌ران بۆ نێو یاریگه بكاته پاره.
بڕیاره رۆژی هه‌ینی له گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی زاخۆ له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی سناعه‌ی شاری به‌غدا بكات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 12 ئۆكتۆبه‌ری 2022، كارگێری یانه‌ی زاخۆ بۆ ئه‌م یارییه بڕیاریداوه بلیتی چوونه‌ژووره‌وه‌ی هانده‌ران بكاته پاره.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی راگه‌یاندنی یانه‌ی زاخۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بلیتی چوونه‌ژووره‌وه له یه‌ك هه‌زار تا پێنج هه‌زار دینار ده‌ستپێده‌كات.
یانه‌ی زاخۆ بۆ چوونه‌ژووره‌وه‌ی هانده‌ران له ده‌رگه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌ر هانده‌رێك له‌و ده‌رگه‌یه ده‌بێت بلیتێكی پێنج سه‌د دیناری دینار ببڕێت كه هه‌رزانترین بلیته، به‌ڵام بۆ ده‌رگه‌كانی ژماره 2، 3، 4، 5، 6 پێویسته هانده‌ران بۆچوونه‌ژووره‌وه له‌و ده‌رگه‌یه بلیتێك به ته‌نیا یه‌ك هه‌زار دینار ببڕن، به‌ڵام بلیتی ده‌رگه‌كانی 7،8، 11 و 12 ته‌نیا به دوو هه‌زار دیناره.
كارگێری یانه‌ی زاخۆ گرانترین بلیتی بۆ شوێنی VIP ئاماده‌كردووه كه بڕه‌كه‌ی پێنج هه‌زار دیناره، هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت له‌و شوێنه دابنیشێت پێویسته له ده‌رگه‌ی ژماره 9 و 10 بچێته ژووره‌وه و ئه‌و بلیته ببڕێت.
یانه‌ی زاخۆ له یه‌كه‌مین گه‌ڕی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر به یانه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا دۆڕا و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بۆ دووه‌مین یاریی زاخۆ له‌م وه‌رزه یاریگه پڕ بێت له هانده‌ر، فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له پێناو ئه‌وه‌ی زۆرترین هانده‌ر له‌و یارییه ئاماده بن كاتی یارییه‌كه‌ی زاخۆ و سناعه‌ی بۆ كاتژمێر 7:30ـی ئێواره گۆڕی.
