ئانچیلۆتی دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی بۆ كلاسیكۆ راگه‌یاند

کارلۆ ئانچیلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له كلاسیكۆ بێبه‌شبوونی كۆرتوای گۆڵپارێزی راگه‌یاند، گوتیشی: کەریم بێنزێما لە دۆخێکی زۆر باشە، من دڵنیام لە کلاسیکۆ ئەو کەریمە دەبینن کە دەیناسن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 15 ئۆكتۆبه‌ری 2022، له پرێس كۆنفرانسێكدا له باره‌ی یاریی كلاسیكۆ، كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید رایگه‌یاند ئامادەکارییان بۆ یاریی کلاسیکۆ وەکو ئامادەکاریی بۆ هەر یارییەکی دیکە کردووە، ده‌شڵێت: وەک هەمیشە یارییەکی تایبەتە، بەڵام ئاڵۆزە، پێویستە هەست بە دڵەراوکێی و فشار نەکەین.
ئانچیلۆتی گوتیشی: کۆرتوا ئێستا لە دۆخێکی زۆر باشە و کەمێک راهێنانی کردووە، بەڵام بۆ ئەم یارییە لەگەڵمان نابێت، بەباشی لە پێکانەکەی رزگاری بووە و پێوستی بە راهێنانی زیاترە، هەروەها رۆدیگێر باشە و ئاسوودەیە، هەست بە ئازار ناکات و دەمامکی پارێزەری لەسەر دانراوە، ئەو جەنگاوەرێکی راستەقینەیە.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی دا راهێنه‌ره ئیتاڵییه‌كه‌ی شاهانه‌كان هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ده‌بێت گێمی یه‌كه‌می كلاسیكۆ به ئاستێكی به‌رز ده‌ستپێبكه‌ن و بۆ گێمی دووه‌میش ئاستێكی باشتر پێشكه‌ش بكه‌ن.
كارلۆ ده‌شڵێت: بارسێلۆنا سەرجەم یارییەکانی بردووەتەوە و لە یارییەکیش یەکسان بووە، لە چامپیۆنزلیگ کێشەیان هەبووە، پێموایە ئەو کێشانە زۆرجار روودەدەن، لە لالیگا باشترن، بارسێلۆنا تیپێکی سەرسورهێنەرە، هه‌ڵبه‌ت هیچ ڤیدیۆیەکی کلاسیکۆی ساڵی رابردووم تەماشا نەکردووە، ئەمساڵ شتەکان جیاوازن، ئەمجارە کلاسیکۆیەکی نوێ دەبێت، هیوادارین یارییەکی باش بکەین و دەمانەوێت وێنەیەکی باش پێشکەش بکەین، بەڵام یاریی ژیان و مردن نییە، راستە تایبەتە، بەڵام وەرزێکی زۆر درێژە.
له گه‌ڕی نۆیه‌می لالیگا، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 17:15 خوله‌كی ئێواره، ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی بارسێلۆنا ده‌كات.