ئه‌مڕۆ له كلاسیكۆ ئامار و مێژوو له به‌رژه‌وه‌ندی بارسێلۆنادایه

بارسێلۆنا پێش ئه‌وه‌ی گه‌شتی مه‌درید بكات و ئه‌مڕۆ له كلاسیكۆی ئیسپانیا رووبه‌رووی ریال مه‌درید ببێته‌وه تواناكانی جۆل كۆندێی بۆ گه‌ڕایه‌وه، به‌ڵام هێشتا چوار یاریزانی به‌هۆی پێكان داده‌بڕێن و پێش یارییه‌كه‌ش چاڤی هێرناندێز رایگه‌یاند بۆ سێ خاڵی یارییه‌كه یاریی ده‌كه‌ن.
بارسێلۆنا دواین ئاماده‌كاریی له یاریگه‌ی تیتۆ ڤیلانۆڤا كرد و پاشان گه‌شتی به‌ره‌و مه‌درید كرد و ئه‌مڕۆ له یاریی كلاسیكۆی ئیسپانیا له كاتژمێر 05:15 خوله‌كی ئێواره له سانتیاگۆ بێرنابیۆ ده‌بێته میوانی ریال مه‌درید.
بارسێلۆنا له كۆی هه‌شت یاریی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا حه‌وت سه‌ركه‌وتن و به‌رامبه‌ربوونێكی هه‌یه، به كۆكردنه‌وه‌ی 22 خاڵ خانه‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه‌ی به‌جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید گرتووه
له‌م یارییه بارسێلۆنا تواناكانی كۆندێی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئاراوخۆ و دیپای و كریستینسین به‌هۆی پێكان له‌م یارییه داده‌بڕێن.
چاڤی هێرناندێز راهێنه‌ری بارسێلۆتا پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی كلاسیكۆ رایگه‌یاند زۆر گه‌شبینه به تیپه‌كه‌ی ده‌شڵێت: هه‌میشه حه‌ز به رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید ده‌كه‌م.
چاڤی ده‌شڵێت: كلاسیكۆ هه‌لێكی دیكه‌یه بۆ یانه‌كه‌مان، ئێمه له پێشه‌نگین، ده‌مانه‌وێت به شێوه‌یه‌ك ئه‌م یارییه كۆتایی پێبهێنین هه‌ر له پێشه‌نگ بمێنینه‌وه، هه‌موو شتێك ئه‌رێنییه و ده‌مانه‌وێت هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێشه‌وه بچین، به ئه‌وپه‌ڕی هێزمانه‌وه رووبه‌رووی ریال مه‌درید ده‌بینه‌وه، بیر له چامپیۆنزلیگ ناكه‌مه‌وه، ئه‌مه لالیگایه و یارییمان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید هه‌یه، ئه‌مه‌ش یارییه‌كی گرینگه و پێویستی به‌وه‌یه 100% ته‌ركیزمان لای خۆمان بێت، جگه له‌وه‌ش، گوێ له ره‌خنه‌كان ده‌گرین و ده‌مانه‌وێت هه‌ڵه‌كان راست بكه‌ینه‌وه.
چاڤی گوتیشی: ناتوانم پێشبینی ئه‌نجامی یارییه‌كه بكه‌ین، كلاسیكۆ هه‌میشه جیاوازه و له رووی تاكتیك و هێزه‌وه یاریزانه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت، ئه‌وكاته‌ی یاریزانیش بووم هه‌روا بوو، سه‌یری وه‌رزی رابردوو بكه، ئاستمان زۆر خراپ بوو، به‌ڵام له كلاسیكۆ چوار گۆڵمان تۆمار كرد، هه‌ر بۆیه هیچ كات ناتوانین پێشبینی بۆ كلاسیكۆ بكه‌ین، ئامانجی ئێمه سێ خاڵی بردنه‌وه‌یه.
له مێژوودا بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له 184 كلاسیكۆی خولی ئیسپانی رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌ته‌وه شاهانه‌كان 76 بردنه‌وه‌یان هه‌یه و بلاوگراناش خاوه‌نی 73 بردنه‌وه‌ن.
بارسێلۆنا له دواین شه‌ش كلاسیكۆ پێنج كلاسیكۆی به ریال مه‌درید دۆڕاندووه و دواین بردنه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو بوو له سانتیاگۆ بێرنابیۆ به چوار گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا. به‌ڵام له دوایین 5 سه‌ردانی بارس
یانه‌ی بارسێلۆنا له دوایین 21 یاریی كلاسیكۆ له سانتیاگۆ بێرنابیۆ 12 بردنه‌وه، 6 شكست، 3 به‌رامبه‌ربوون، 45 گۆڵی كردووه و
26 گۆڵی لێكراوه.