له هه‌ڵه‌بجه مه‌راسیمی ناساندنی كتێبی كۆبه‌رهه‌می "ڕێزمانی هۆرامی" به‌ڕێوه‌چوو

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی شاری هه‌ڵه‌بجه، له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مه‌راسیمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی كۆبه‌رهه‌می "ڕێزمانی هۆرامی" مامۆستا "جه‌مال بێ‌دار" به ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، ئه‌دیب، نووسه‌ر، ڕۆشنبیران و به‌رپرسانی یه‌كه ئیدارییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو.
دوای وته‌ی به‌خێرهاتن و ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری هەڵەبجە، "محەممەد فەتاح" وتارێکی پێشکەش ئامادەبووان کرد.
دواتر وتاری هەر یەک لە ڕێکخراوی "ژیوا"ی و وتاری "مەڵبەندی ڕۆشنبیری هەورامان" پێشکەش کران.
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا خەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری هەڵەبجە لە لایەن "ئازاد تۆفیق"، پارێزگاری هەڵەبجە پێشکەش بە نووسەر و شاره‌زای زمان و ئه‌ده‌بی هۆرامی، مامۆستا "جه‌مال بێ‌دار" کرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا، مامۆستا "جه‌مال بێ‌دار"، نووسه‌ری كتێبه‌كه، پوخته‌یه‌كی له باره‌ی به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی، كه تایبه‌ته به ڕێزمانی هۆرامی خسته‌ڕوو.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، "ده‌لیل جه‌مال"، بەرپرسی نووسینگەی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان، خەڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشییه لیژنەی پسپۆڕ بۆ پێداچوونەوەی کتێبەکە.
له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا، كۆبهرههمهكه، به واژووی نووسه‌ر به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌ش كرا.