لە قوتابخانەیەکی سنووری سلێمانی چوار کەس برینداربوون

"لەبری نەوت بەنزین دابەشکراوە"
قوتابخانەی بەردەکەڕی بنەرەتی
قوتابخانەی بەردەکەڕی بنەرەتی

K24 - سلێمانی:

لە قوتابخانەیەکی سنووری سلێمانی لەبری نەوت بەنزین دابەشکراوە و بەهۆیەوە ئاگر کەوتووەتەوە و لە ئەنجامدا سێ کەس برینداربوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، رووداوەکە لە قوتابخانەی بەردەکەڕی بنەڕەتی لە سنووری سلێمانی روویداوە و بەهۆی پێدانی بەنزین لەبری نەوت ئاگر کەوتووەتەوە و لەئاکامدا دوو مامۆستا و دوو قوتابی برینداربوون.

محەممەد نادر بارام بەڕێوەبەری قوتابخانەی بەردەکەڕی بنەڕەتی بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەم بەیانییە لەکاتیی وەرگرتنی بەشەی نەوتی قوتابخانەکەیان، یەکێک لە بەرمیلەکان تەقیووەتەوە.

بەڕێوەبەری قوتابخانەی بەردەکەڕ گوتیشی: "ئەو نەوتەی دابەشکراوە لەگەڵ بەنزین تێکەڵبووە بۆیە تەقیوەتەوە".

گوندی بەردەکەڕ دەکەوێتە ناوچەی تانجەڕۆ لە نزیک شاری سلێمانی.