هه‌نگاریا: له سایه‌ی رووسیاوه غازمان هه‌یه

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌نگاریا، تاماس مینزر، رایگه‌یاند، ئه‌م زستانه له سایه‌ی غازی رووسیاوه په‌كمان ناكه‌وێت.
مینزر وتیشی: به به‌رده‌وامی غازی رووسیامان پێده‌گات و له رێی هێڵی غازی تورك ستریم و به هۆی بوونی كۆگا گه‌وره‌كانمان كه تا نیوه پڕن، ئه‌مساڵ كێشه‌ی غازمان نابێت.
هه‌روه‌ها وتی: خێزانه هه‌نگارییه‌كان ئه‌م زستانه ده‌توانن باش خۆیان گه‌رم بكه‌نه‌وه، كۆمپانیا پیشه‌سازییه‌كانیش غازی پێویستیان بۆ دابین ده‌كرێت و هیچ كه‌س به هۆی بێ غازییه‌وه كاره‌كه‌ی له‌ده‌ست نادات.
روونیكرده‌وه، سیاسه‌تی سزاكانی برۆكسل له دژی رووسیا، هیچ به‌رهه‌مێكیان نه‌بووه، ته‌نیا خراپتركردنی ره‌وشی ئابووری ئه‌وروپا نه‌بێت، كه ئێستا وڵاتانی ئه‌وروپا خۆیان زۆرتر له رووسیا پێیانه‌وه ده‌ناڵێنن.