گفتووگۆیه‌كه‌ی نێوان گواردیۆلا و سه‌ڵاح ئاشكرا ده‌بێت

پسپۆڕێكی تایبه‌ت به خوێندنه‌وه‌ی جوڵه‌ی لێوه‌كان له كاتی قسه‌كردن، ده‌قی گفتووگۆیه‌كه‌ی نێوان پێپ گواردیۆلا و محه‌مه‌د سه‌ڵاحی ئاشكرای كردووه كه له دوایین یاریی نێوانیان به یه‌كه‌وه قسه‌یان كردووه.
له گه‌ڕی یازده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ، له نێو یاریگه‌ی ئانفیڵد، لیڤه‌رپوول میوانداریی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی كرد، له‌و یارییه‌دا محه‌مه‌د سه‌ڵاح سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی كرد كاتێك ئه‌ستێره میسرییه‌كه له خولی 76 گۆڵێكی كرد، یارییه‌كه‌ش به‌و تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی لیڤه‌رپوول كۆتایی هات. له‌و یارییه‌دا له خولی 86 یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه.
دوای یارییه‌كه پێپ گواردیۆلا راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی و محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌ستێره‌ی میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوول به یه‌كه‌وه گفتووگۆیان كرد، ئه‌م گفتووگۆیه بووه جێگه‌ی سه‌رنجی میدیایه‌كان، هه‌مووان له هه‌وڵی ئه‌وه دابوون ناوه‌رۆكی ئه‌و قسانه ئاشكرا بكه‌ن.
جۆن كاسیدی پسپۆڕی خوێندنه‌وه‌ی لێوه‌كان له كاتی قسه‌كردن له رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا ده‌قی قسه‌كانی نێوان گواردیۆلا و سه‌ڵاحی ئاشكرا كردووه.
ئه‌م پسپۆڕه پێیوایه گواردیۆلا به سه‌ڵاحی گوتووه: ئارامبه وه‌رزێكی سه‌ركه‌وتوو چاوه‌ڕێت ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه ئه‌و قسه‌یه‌ش ئاشكرابووه كه گواردیۆلا به ناوبژیوانی یارییه‌كه‌ی گوتووه: ملیۆنێك فاوڵ دروست بوو به‌س له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێره ئانفیڵده بێده‌نگی.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یۆرگن كڵۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول بڕیاریداوه سكاڵا له‌سه‌ر یانه‌ی مان سیتی تۆمار بكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوانباریان كردووه به به‌كارهێنی وشه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی له دژی یاریزانه بیانییه‌كان. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلیزی رایگه‌یاندووه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ كڵۆپ ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌و ره‌فتاره نامۆیانه‌ی له خوله‌كی 86 ئه‌نجامی داوه.