لیره‌ی توركی گه‌وره‌ترین دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی له مێژوودا تۆماركرد

K24 – هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی بۆرسه له ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا، لیره‌ی توركی رووبه‌رووی دابه‌زینێكی گه‌وره‌ی نرخه‌كه‌ی بوویه‌وه، كه تاوه‌كو ئێستا ئه‌و رێژه‌یه تۆمارنه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (21ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی بۆرسه‌نرخی لیره‌ی توركی گه‌یشته 18.6 به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئه‌مه‌ش دوای بڕیاری بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته هات بۆ دابه‌زینی رێژه‌ی سو‌و له‌سه‌ر نرخی لیره.
دوای ئه‌وه‌ی له 20ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2021، لیره‌ی توركی كه‌مترین نرخی تۆماركرد به رێژه‌ی 18.36 به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، دابه‌زینی نرخی ئه‌مرۆیی لیره‌ی توركی له بازاڕه‌كانی بۆرسه‌دا، به گه‌وره‌ترین ئاستی دابه‌زینی ئه‌و دراوه داده‌نرێت له مێژوودا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، توركیا ساڵی رابردوو رووبه‌رووی گه‌وره‌ترین هه‌ڵئاوسانی ئابووریی بوویه‌وه له‌ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوو به رێژه‌ی 36%، له كاتێكدا ئه‌مساڵ تاوه‌كو ئێستا لیره‌ی توركی 29%ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه كه ساڵی رابردوو به رێژه‌ی 44%ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستدابوو.
ئه‌م دابه‌زینه‌ی نرخی لیره‌ی توركی به‌هۆی بانكی ناوه‌ندی توركییه‌وه هات بۆ دابه‌زاندنی رێژه‌ی سو‌و له‌سه‌ر نرخی لیره له 12% بۆ 10.5%.