ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ئه‌فغانستان روویدا
"كوژراو و بریندار هه‌ن"
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌فغانی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 22ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) ته‌قینه‌وه‌یه‌ك باكووری ئه‌فغانستانی هه‌ژاند و كوژرا و برینداری لێكه‌وته‌وه.
رۆژنامه‌ی "هه‌شت سه‌بح"ـی ئه‌فغانی بڵاویكرده‌وه، له باكووری ئه‌فغانستان باره‌گایه‌كی ئه‌منی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان (له ناوچه‌ی ته‌خاری ویلایه‌تی ئیشكیمیش)، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز روویدا و بووه هۆی كوژرانی 5 چه‌كداری بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی دیكه.
رۆژنامه ئه‌فغانییه‌كه روونیشیكرده‌وه، رووداوه‌كه له باره‌گای سه‌ركردایه‌تی ئه‌منی ویلایه‌تی ئیشكیمشی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بووه و محه‌ممه‌د سادق فه‌رمانده‌ی ئه‌منی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ریزی كوژراوانه.
تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كیش له حكومه‌ته‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان لێدوانی فه‌رمی له‌باره‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، هیچ گروپێكیش به‌رپرسیارییه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆی خۆی.
له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له ئه‌فغانستان روویداوه، كه بوونه‌ته هۆی كوژرانی هاووڵاتیان و چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان كشانه‌وه، تاڵیبان ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌كان له ئه‌فغانستان زیادی كردووه.