ئه‌فغانستان له شا شوجاعه‌وه تا حه‌فیزوڵڵا ئه‌مین
K24 - هه‌ولێر:
له‌ساڵی 2019، له‌پایته‌ختی قه‌ته‌ر، گفتوگۆیه‌ك له‌نێوان ئه‌مه‌ریكییه‌كان و پێنج به‌ندكراوی گوانتانامۆ، له ریزی چه‌كدارانی تاڵیبان، به‌ڕێوه‌چوو، كه پێشتر به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی رێكخراوێكی تیرۆریستی، تۆمه‌تباركرابوون.
ئه‌و گفتوگۆیه‌ی نێوانی ئه‌و پێنج به‌ندكراوه‌ی گوانتانامۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان، نامه‌یه‌كی روون بوو كه ئه‌و جه‌نگه‌ی له ئه‌فغانستان (20) ساڵ به‌رده‌وام بوو، به سه‌دان ملیار دۆلاریان تێدا خه‌رجكرد، نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و ئه‌فغانییه‌كان بكه‌ونه به‌ر ركێفی واشنتن، له كۆتایدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر یه‌ك مێز دانیشتن، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار ده‌ربكه‌ن كه چۆن ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، بكشێته‌وه.
ئه‌و دیمه‌نه، به شێكه له زنجیره رووداوه‌كان به درێژایی مێژوو، بۆ ته‌ماعگیری له ئه‌فغانستان له نێوان هێزه جیهانییه‌كان، روویانداوه، ئه‌و جه‌نگه (20) ساڵییه‌ی ئه‌فغانستان، دواجار به رشتنی خوێنێكی زۆر و به چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش، به‌كۆتا هات.
ئه‌فغانستان ده‌كه‌وێته ئه‌وسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی ئێران، نزیك لووتكه‌ی هیمالایا، له دێر زه‌مانه‌وه ئه‌فغانستان ئه‌ڵقه‌ی پێكگه‌یشتنی ئیمپراتۆرییه‌ته‌كانی ناوه‌ڕاستی ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نیمچه كیشوه‌ری هیندی بووه.
جوگرافیای ئه‌فغانستان، هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر زلهێزێك پێیدا تێپه‌ڕیبێت، داگیری كردووه، هه‌ر له ئیمپراتۆرییه‌تی فارس، تاوه‌كو هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره، كه چیاكانی به‌وه به‌ناوبانگن، هه‌رچی سوپای گه‌وره‌ی جیهانیی و مێژوویی هه‌ن، پێیدا تێپه‌ڕیوون، له‌وانه‌ش، سوپای یۆنان و به‌ریتانیا سۆڤییه‌ت و دواجاریش ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌فغانستان به‌وه ناسراوه، كه به درێژایی مێژوو له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كانی جیهان، پێگه‌ی جه‌نگ بووه، خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌ش به درێژایی مێژوو به‌رگریان له‌خاك و نیشتیمانی خۆیان كردووه، هه‌روه‌ك ستیڤن تانه‌ر، مێژوونووس له كتێبی (مێژووی سه‌ربازی ئه‌فغانستان) باس له‌وه ده‌كات "نه‌توانراوه ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا بگیرێت".
جوگرافیای ئه‌فغانستان وا هه‌ڵكه‌وتووه، كه بنه‌ماڵه و خێلی وا هه‌ن، سه‌دان ساڵه سه‌ر به‌هیچ حكومه‌تێكی فیدراڵی ئه‌و وڵاته نه‌بوونه، به‌ڵام به‌ره‌نگاری داگیركا‌ر بوونه‌ته‌وه.
مێژوونووسه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، یه‌كێك له خاسییه‌ته‌كانی خێڵ و بنه‌ماڵه ئه‌فغانییه‌كان، له رووی سیاسییه‌وه پابه‌ندی ناوه‌ند نابن، له‌سه‌ر یه‌ك بنه‌ماش كۆك نابن، كاتی دووژمنێك بۆیان دێت، یه‌كده‌گرن، پاشان شه‌ڕی ناوه‌خۆیی ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌فغانستان له چه‌ند شارێكی نوێ پێكهاتووه، كابول كه پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌یه، هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه بۆی هاتوون، هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی داوه، كابول وه‌ك شارێك پێناس كراوه، به كاتێكی زوو ده‌كه‌وێته ژێر چنگی داگیركا‌ر، كاتێك داگیریشی ده‌كه‌ن، ناتوانن له ناو چڕی چیاكان و نامۆیی خه‌ڵكه‌كه‌ی، به‌رده‌وام بن.
له باشووره‌وه‌ش قه‌نده‌هار، شارێكی جوانكیله‌ی پۆشته ده‌رده‌كه‌وێت، كه پێگه‌ی سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه.
له‌ولاشه‌وه شاری (بلخ)، یاخود دایكی شاره‌كان، كه پێگه‌یه‌كی مێژوویی گرنگی (زه‌رده‌شته) دامه‌زرێنه‌ری ئاینی زه‌رده‌شتی، هه‌روه‌ها ئیسكه‌نده‌ری مه‌زن، له‌و شاره هاوسه‌رگیری كردووه و جه‌نگی (جه‌نگیزخان)ـیش له‌و شاره روویداوه.
وێڕای شاری (هه‌رات)ـی ناودار، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری ئێران.
ناشتوانین باس له (گۆڕستانی داگیركاران) بكه‌ین، هه‌تا باس له رێره‌وی (خه‌یبه‌ر) نه‌كرێت، كه له نێوانی جه‌لالئاباد و پیشاوه‌ری پاكستانی، یاخوود هیندی، كه ئیسكه‌نده‌ری مه‌زن به‌كاریهێناوه، تا له‌و ناوچه چڕ و ئه‌سته‌میه، گیانی له‌ده‌ستداوه.
له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، ئه‌فغانستان بووه جێی ناكۆكی نێوانی به‌ریتانییه‌كان و رووسه‌كان، رووسیا هه‌وڵیدا، له رێگه‌ی ئه‌فغانستانه‌وه كۆنتڕۆڵی ئا‌سیای ناوه‌ڕاست بكات.
له ساڵی 1839، (جه‌نگی یه‌كه‌می ئه‌فغانستان) سه‌ریهه‌ڵدا، به‌ریتانیا سوپایه‌كی له پێكهاته‌ی هیندییه‌كان نارده ئه‌فغانستان، بۆ راگرتنی هه‌ژموونی رووسه‌كان، ئه‌وكات به‌ریتانیا (شا شوجاع مه‌لیكی) كرده پادشای ئه‌فغانستان، كه سه‌ر به ره‌وتی به‌ریتانییه‌كان بوو، له بری عه‌بدولئه‌میر محه‌مه‌د دۆست.
ئه‌و جه‌نگه (3) ساڵی خایاند، به‌ریتانییه‌كان تووشی گه‌وره‌ترین شكستی مێژوویی هاتن.
دواتر ده‌ستیانكرد به هه‌ڵمه‌تێك تا ئه‌و ئاسته‌ی قه‌نده‌هاریان داگیركرد، ئه‌و سوپا گه‌وره‌ی به‌ریتانیا، كه له (20) هه‌زار سه‌رباز پێكهاتبوو، به‌ره‌و كابول هاتن، تا ئاستی ده‌وروبه‌ری پایته‌ختی ئه‌فغانستان له شاری (غازنی)، بنه‌ماڵه ئه‌فغانییه‌كان ده‌ستیانكرد به به‌رگریكردن له كابول، دوای كوژرانی (200) سه‌رباز، به‌ریتانیا توانی ئه‌و شاره داگیر بكات، (شا شوجاع)ـیان وه‌ك پادشای ئه‌فغانستان، دیاریكرد، دواجار ره‌وتێكی به‌رگری به سه‌ركردایه‌تی موحه‌مه‌د ئه‌كبه‌ر خان، راپه‌ڕینی ئه‌نجامدا، بووه هۆی كوژرانی چه‌ندین دیپلۆماسی به‌ریتانی.
له‌گه‌ڵ به‌هێزتر بوونی ره‌وتی به‌رگری له ئه‌فغانستان، ژه‌نه‌ڕاڵ ولیه‌م ئه‌لفینسۆن، ده‌ستیكرد به ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌فغانییه‌كان، له پێناو كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانیان، تا له ساڵی 1942" به‌ریتانیا به فه‌رمی له ئه‌فغانستان كشایه‌وه، كه بووه دروستبوونی كاره‌ساتێكی سه‌ربازی گه‌وره بۆ به‌ریتانییه‌كان.
له‌كاتی كشانه‌وه له كابوله‌وه بۆ جه‌لالئاباد، به‌فرێكی زۆر باری، بووه هۆكاری رێگه‌گرتن و په‌كه‌كه‌وتنی سوپای به‌ریتانی و زیانگه‌یاندن به سوپا، چه‌ندین سه‌ربازی هیندیان له بازاڕه‌كانی كابول وه‌ك (به‌نده) فرۆشته‌وه، چونكه پێان رزگار نه‌كرا.
له كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، (نور موحه‌مه‌د تاریق)، كابولی كۆنتڕۆڵ كرد، ئاشووبێكی زۆر له وڵات دروستبوو، بووه هۆی كووشتنی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌كابول، یه‌كێتی سۆڤییه‌ت ئه‌و رووداوانه‌ی به‌هه‌لزانی، ئه‌فغانستانی داگیركرد.
پیلانی سۆڤییه‌ت بۆ ئه‌وه بوو، كه سه‌ركرده‌یه‌كی نزیك له‌خۆی بۆ ئه‌فغانستان دیاری بكات، ئه‌مه‌ی كرد.
له‌م سه‌روبه‌نده‌دا، (حه‌فیزوڵڵا ئه‌مین)ـی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌فغانستان، له دۆخێكی نادیار كوژرا، سۆڤییه‌ت (بابراك كرمالی) وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌فغانستان، ده‌ستنیشانكرد، ئه‌مه‌ریكا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سۆڤییه‌تی بۆ سه‌ر وڵاتانی ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوین، به‌مه‌ترسی دانا، جیمی كارته‌ر سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای ئه‌وكات، فه‌رمانی به (CIA) كرد، بۆ پاڵپشتیكردن له ره‌وته جیهادییه‌كان، چه‌ك له رێگه‌ی پاكستانه‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی ئه‌فغانستان، ره‌وانه بكات، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت.
سه‌رچاوه: ساسه پۆست
ك.ب