وەزیری دارایی عێراق: کاری لە پێشینەمان ئامادەکردنی بودجەی ساڵی داهاتووه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری دارایی نوێی عێراق دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ئاماژه‌ی به ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023 و كاركردن بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری وڵات كرد، وه‌ك یه‌كێك له گرنگترین ئه‌ركه گرنگه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی.
ئەمڕۆ یەکشەممە (30ی تشرینی یەکەمی 2022) تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، دوای ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆسته‌كه‌ی، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکان و به‌رپرسه باڵاكانی وەزارەتەکەی، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی كاركردنی هه‌موو ستافی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی وه‌ك یه‌ك تیم كرده‌وه، بۆ ئەوەی سیاسەتی دارایی و داواکارییەکانی گەشەپێدانی ئابووری نیشتمانی جێبەجێبکەن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری دارایی عێراق دووپاتیكردووه‌ته‌وه كه کاری لە پێشینه‌یان لە كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقدا، پێشکەشکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 و دەرکردنی بڕیارە لەو بارەیەوە.
هه‌روه‌ها تەیف سامی به گرنگییه‌وه باسی هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به كۆكردنه‌وه‌ی داهات كردووه، بۆ ئەوەی سەرکەوتووبن لە دابینکردنی پێویستییەکانی بودجە و دابینکردنی داهات، بەمەبەستی تەواوکردنی پرۆژەکان و گەشەپێدانی سیاسەتی گومرگی و باج.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پابه‌ندبوون له یاسا‌و رێكاره كارگێرییه په‌یڕه‌وكراوه‌كان كراوه‌ته‌وه له‌پێناو بەدیهێنانی دادپەروەری له كاركردن و ئامادەکاریی بۆ بەرنامەی تایبەت سه‌باره‌ت به گەشەپێدانی ئابووری وڵات و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتیان.
لە کۆتایی مانگی ئازار/مارسی 2021 دا، پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندکرا، بەڵام بەهۆی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە رۆژی 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2021)دا، به‌هۆی ناکۆکی لایەنە سیاسییەکان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ، تاوه‌كو ئێستا عێراق خاوه‌نی یاسای بودجەی ساڵی 2022 نییه.
رۆژی هه‌ینی (28ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له رێوره‌سمێكدا ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق ئه‌نجامدرا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق سه‌باره‌ت به به‌رێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی له رۆژی هه‌ینییدا كه پشووه، سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ئه‌وه نیشانه‌ی جددیه‌تی كاركردنی حكومه‌ته‌كه‌یه‌تی.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپێردرا.
له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا بۆ متمانه به‌خشین به كابینه‌كه‌ی، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌كه‌ی خوێندنه‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، باشتركردنی دۆخی ئابووری و دابینكردنی هه‌لی كار، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیانپێكه‌وتووه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، سوودانی به‌ڵێنی به گه‌لی عێراقدا به‌زووترین كات ته‌نگژه و قه‌یرانه‌كان تێبه‌ڕێنن و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به حكومه‌ته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم و پارێزگاكانی عێراق بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ختی له‌سه‌ر باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.