كۆی پرۆژه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2022

K24 – هه‌ولێر:
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2022دا تاوه‌كو ئێستا، 1632 پرۆژه‌ی ئه‌نجامداوه به گوژمه‌ی 1105 ملیار دینار.
به‌گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌مساڵدا، 894 پرۆژه به گوژمه‌ی 325 ملیار دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان و 738 پرۆژه به گوژمه‌ی 781 ملیار دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان، ئه‌نجامدراوه.
زاگرۆس فه‌تاح، بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانی به له‌به‌رچاوگرتنی پێداویستی ناوچه‌كان بۆ خزمه‌تگوزاری و ژماره‌ی دانیشتووان، به‌سه‌ر چوار پارێزگا و چوار ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ دابه‌شكردووه.
له‌م ئینفۆگرافیكه‌دا، ورده‌كاری كۆی پرۆژه و ته‌رخانكراوه دارییه‌كان بۆ ساڵی 2022 خراوه‌ته‌روو كه له‌لایه‌ن بریكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه روونكرده‌وه له‌باره‌ی ژماره و جۆری پرۆژه‌كان ده‌درێت.