"په‌یكه‌رێكی شۆكهێنه‌ر" سادیۆ مانێ به رووخسارێكی سه‌یر

په‌یكه‌رێكی سادیۆ مانێ له لایه‌ن هاونیشتیمانیه‌كی سه‌نیگالی دروست كراوه كه تێیدا هێرشبه‌ره‌كه‌ی بایرن میونشن به رووخسارێكی سه‌یر ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش هه‌وادارانی ئه‌و یاریزانه‌ی تووشی شۆك كردووه.
وێنه‌ی په‌یكه‌ره‌كه له‌سه‌ر پێگه‌ی sportsbrief بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماژه به ناوی په‌یكه‌رتاشه‌كه نه‌كراوه، په‌یكه‌ره‌كه له شاری بامبالی سه‌نیگال دانراوه كه تێیدا گرته‌یه‌كی یاریی سادیۆ مانێ له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای 2021 كراوه‌ته په‌یكه‌ر.
هانده‌رانی بایرن میونشن له‌سه‌ر پێگه‌ی sportsbrief نارازیبوونی خۆیان به‌رامبه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌ی سادیۆ مانێ ده‌ربریوه و ره‌خنه‌ی توند له په‌یكه‌رتاشه‌كه ده‌گرن و پێیانوایه بێڕێزی به‌رامبه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌كو مانێ كراوه، له كاتێكدا ئه‌و یاریزانه توانی بۆ یه‌كه‌مجار نازناوی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا بۆ سه‌نیگال بباته‌وه.

