1300 قوتابی ناویان له زانكۆ و پهیمانگهكان گهڕایهوه
له كوردستان24ـهوه بزانه لهكام كۆلێژ و پهیمانگه ناوت گهڕاوهتهوه
K24 – ههولێر:
وهزارهتی خوێندنی باڵا ئاشكرایكرد، نزیکەی 1300 دەرچووی دیکەی پۆلی دوازدهی ئامادەیی ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان گەڕایەوە.
ئهمڕۆ (پێنجشهممه 3ـی تشرینی دووهم/نۆڤێمبهری 2022)، وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئاگادارییهكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه: ژمارەیەک لە دەرچووانی پۆلی دوازدهی ئامادەیی، کە پێشتر لە ئەنجامەکانیان نووسرابوو (وردبینی دەکرێت)، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ناویان گەڕایەوە، لە ئێستادا دەتوانن شوێنی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێی کۆنمرەکانیان وەربگرنەوە.
د. خەتاب ئەحمەد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لهمبارهیهوه رایگەیاند، ئەو دەرچووانەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی کە پێشتر لە ئەنجامەکانیان نووسرابوو وردبینی دەکرێت، لە ئێستادا بەپێی کۆنمرەکانیان ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە و دەتوانن لە وێبسایتی regayzanko.com لە شوێنی وەرگرتنیان دڵنیاببنەوە، کە ژمارەیان نزیکەی (1300) وەرگیراوە.
هەروەها گوتی: "داوا لەو دەرچووانە دەکەین هەفتەی داهاتوودا پەیوەندی بکەن بەو کۆلێژ و بەشانەی کە ناویان لێی گەڕاوەتەوە، بۆ ئەوەی مامەڵەی خۆتۆمارکردن ئەنجامبدەن".
بەڕێوەبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، گوتیشی: "لە ئایندەیەکی نزیکدا ناوی ئەو دەرچووانەش رادەگەیەندرێت کە لە رێگەی فۆرمی راستەوخۆ داواکارییان پێشکەش کردبوو بۆ وەرگرتنیان لەو کۆلێژ و بەشانەی کورسی بەتاڵیان ماوەتەوە".
ئهوهشی خستهڕوو، تایبەت بە دەرچووانی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچە دابڕاوەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بەهەمان شێوە ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی خوێندکاران و قوتابیانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.