ئۆباما جه‌خت لەسەر لەناوبردنی داعش ده‌كاته‌وه
"ھاوخەمی خۆیی بە ئەردۆغان قسەی كردووە"
K24 - ھەولێر
باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: "واشنتن له‌گه‌ڵ توركیا و سه‌رجه‌م هاوپه‌یمانه‌كانى دیكه‌ی پابه‌نده بە شه‌ڕى دژی داعش و له‌ناوبردنیان له عێراق و سووریا".
ئۆباما ئاماژەشى کرد، كه له رێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركیا قسه‌ى كردووه و هاوخەمی خۆى پێڕاگه‌یاندووه بۆ قوربانییه‌كانى هێرشه‌كانى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌تاتورك لە ئیستانبوڵ.
پێشتریش برێت مەكگۆرك، نوێنەری تاینەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ شەڕی دژی داعش رایگەیاندبوو كە لە ماوەی 14 مانگی داھاتوودا داعش لە عێراق سووریا لە ناو دەبرێت.