مێسی به هۆكارێكی تایبهت بڕیاری داوه له پاریس بڕوات

لیۆنێل میسی بههۆكارێكی تایبهت و خێزانی دەیەوێت هاوینی داهاتوو ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمان جێبێڵێت.
لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە.
رۆژنامەی ئێل ناسیۆنالیش بڵاویکردووەتەوە، لیۆ دەیەوێت ریزەکانی یانەکەی دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی جێبێڵێت، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاری نەداوە بۆ وەرزی داهاتوو یاریی بۆ کام یانە بکات.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە هۆکاری ئەم بڕیارەی مێسی، بههۆی نیشتەجێنەبوونی خانەوادەکەیەتی لە شاری پاریسی فەرەنسا، چونکە هەو لەو کاتەی ئەو یاریزانە پەیوەندی بە شازادەکانەوە کرد، تووشی کێشەی نیشتەجێ بوون بووه.
لیۆنێل مێسی 35 ساڵ، له هاوینی 2021 له یانهی بارسێلۆناوه روویكرده پاریس سانجێرمان، ئهم وهرزه لهگهڵ یانهكهی له سهرجهم پاڵهوانێتییهكان له كۆی 18 یاری، 12 گۆڵ و 14 ئاسیستی كردووه.