خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تی عێراق هیچ داهاتێكی نه‌بووه‌ له‌ ساڵی 2022

هاژه‌ غه‌فوور له‌م ئینفۆگرافیكه‌دا باس له‌ داهات و خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌كات له‌ ساڵی 2022
هاژه‌ غه‌فوور له‌م ئینفۆگرافیكه‌دا باس له‌ داهات و خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌كات له‌ ساڵی 2022

K24 – هه‌ولێر:

حكومه‌تی عێراقی له‌ ساڵی 2022دا زۆرینه‌ی خه‌رجییه‌كانی هیچ داهاتێكی نه‌بووه‌ و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقش ئاماژه‌ به‌ بوونی گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر ده‌كه‌ن.

لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، مانگانه‌ 200 ملیار دینار گەندەڵی له‌ به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان ئه‌نجام ده‌درێت، لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش، دووپاتیده‌كاته‌وه‌ نزیكه‌ی 300 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری بندیوار له‌عێراقدا بوونیان هه‌یه‌. په‌رله‌مانتارێكیش پێیوایه‌ خاڵه‌ سنووری و گومرگییه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كی گه‌نده‌ڵین له‌وڵاتدا.

له‌م ئینفۆگرافیكه‌دا، دابەشکردنی خەرجییەکانی حکومەتی عێراق بۆ ساڵی 2022، خراوه‌ته‌روو کە تێیدا زۆر بە روونی کۆی گشتی خەرجییەکانی حکومەتی عێراقی بۆ 2022 خراوەتەڕوو، كه‌ خەرجییەکانی حکومەتی عێراق بۆ ساڵی 2022 بەرێژەی 90٪ بێداهات بووە و هیچ داهاتێكی بۆ حكومه‌تی عێراقی زیادنه‌كردووه‌.