"تا دێت دهنگۆی فرۆشتنی یانهی لیڤهرپوول زیاتر دهبێت"

دوای راكێشانی تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، دهنگۆی فرۆشتنی پشكهكانی یانهی لیڤهرپوول له میدیایهكان بهخێرایی بڵاوبووهوه، چهندان سهرمایهداری گهوره بۆ كڕینی یانهی ریدز هاتنه سهرهێڵ.
رۆژنامەی سەنی بەریتانیا له راپۆرته ههواڵێكدا رایگهیاندووه کۆمەڵەی ڤینوای وەرزشی پێشنیازی کردووە کە یانەی لیڤەرپوول بفرۆشێت، تا ئێستاش چوار لایەن بەربژێرن بۆ ئەوەی یانەکە بکڕنەوە.
ئێلۆن مەسک خاوەنی ئێستای تویتەر یەکێکە لە دیارترین بەربژێرەکان کە سامانەکەی دەگاتە 175 ملیار یۆرۆ، کە ناوبراو پێشتریش رایگەیاندبوو هەوڵدەدات یانەی مانچێستەر یونایتد بکڕێتەوە.
لیبرۆن جەیمس ئەفسانەی باسکهی ئهمریكا لە نێوان بەربژێرانی کڕینی یانەی لیڤەرپووله، لیبرۆن لەوەتەی ساڵی 2011ـەوە خاوەنی 02%ـی پشکی لیڤەرپوولە.
لەلایەکی دیکەوە سێر جیم راتکلیف کە دەوڵەمەندترین پیاوی بەریتانیایە و سامانەکەی دەگاتە 15 ملیار پاوەند هەوڵدەدات ببێتە خاوەنی یانەکەی مێرسیساید.