له سلێمانی كوڕێك دوای كوشتنی دایكی كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێت
K24 – هه‌ولێر:
كوڕێك دوای كوشتنی دایكی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گۆڕستانی عه‌واڵ كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (11ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به كوردستان24ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه 10ـی تشرینی دووه‌می 2022، كوڕێك له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانی له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، دایكی خۆی كوشتووه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له گۆڕستانی عه‌واڵ كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ئه‌و كوڕه ناوی موئمینه و ته‌مه‌نی 20 ساڵه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌و رووداوه ئاشكرانه‌كراوه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و رووداوه به‌رده‌وامه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ هه‌ردوو رووداوی كوشتنه‌كه كردووه‌ته‌وه.