سەرۆک بارزانی پەیامی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی قوتابی زیلان دەشتی ئاراستەی بنەماڵەکەی دەکات
سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆی ئاراستەی دەشتی عومەر عوسمان و بنەماڵەکەی کرد بۆ کۆچی دوایی جگەرگۆشەیان (زیلان دەشتی) کە لە کاتی ئاهەنگی دەرچوونی لە زانکۆی سەلاحەدین بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەست دا، و داوای لە خودای گەورە کرد رۆحی شاد بکات و سەبر و ئارامی بە کەسوکاری ببەخشێت.
دەقی پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ باوکی قوتابیی کۆچکردوو زیلان دەشتی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز کاک دەشتی عومەر عوسمان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (زیلان دەشتی)ی جگەرگۆشەتانم بیست کە دوێنێ لە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین، بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەست دا.
بە بیستنی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە زۆر خەمبار بووم. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادەکەتان و قوتابیانی ئازیز دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خودای مەزن سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت و ڕۆحی پاکی زیلانی کچتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
مسعود بارزانی
13ی تشرینی دووەمی 2026