هەرێمی کوردستان لە بواری ئاو پێدەنێتە قۆناغێکی نوێ

K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی دروستكردنی چه‌ندین پرۆژه‌ی ئاودێریی و په‌یڕه‌وكردنی سیاسیه‌تێكی نوێ له‌بواری پاراستنی سامانی ئاو و گلدانه‌وه‌ی ئاو، هه‌رێمی كوردستان پێده‌نێته قۆناغێكی نوێ.
کابینەی نۆیەمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو ئێستا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر 76 پڕۆژەی ئاودێری لە هەرێمی کوردستان، داوه و چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەشێک لەو پڕۆژانە پۆندەکانن، ئێستا ژمارەی پۆندەکان 155 پۆندە و لەماوەی 6 مانگی ئەمساڵدا 37 پۆند تەواوکراوە.
سەبارەت بە گوژمەی پۆندەکانیش بەرێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە تێچووی پۆندەکانیان بۆ کەمتر لە نیوە کەم کردووەتەوە، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كۆی گشتی تێچووی ئه‌و 76 پڕۆژەیه، گوژمەى 514 ملیار و 893 ملیۆن دینار ته‌رخانكراوه.
له‌م ئینفۆگرافیكه‌دا، هێمن هه‌ینی زانیاری له‌باره‌ی ورده‌كاری ئه‌و پڕۆژانه ده‌خاته‌ڕوو.