سه‌رۆكی حكومه‌ت پتر له دوو ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه دابینده‌كات
K24 – هەولێر:
بۆ دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی پاككه‌ره‌وه بۆ پڕۆژه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی پتر له دوو ملیار دینار نیشاندا.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 15ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێبمبهری 2022)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی بڕی 2 ملیار و 129 ملیۆن دینار، بەمەبەستی دابینکردنی كه‌ره‌سته‌ی پاککەرەوە بۆ پڕۆژەکانی ئاوی خواردنەوە و بیرەکانی ناو شاری ھەولێر.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئەو بڕە پارەیە لەسەر بودجەی (بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر)ـی سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار خەرجدەکرێت.