كه‌ركووك.. گه‌نجێك له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كاندا په‌نجه‌ی ده‌سته‌كانی له‌ده‌ستده‌دات

K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێكی شاری كه‌ركووك له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كاندا په‌نجه‌ی ده‌سته‌كانی له‌ده‌ستده‌دات و ده‌ڵێت، تاوانی ته‌نها ئەوە بووە لەكاتی ئەركی پاسەوانیدا رێگری لە كەسێك كردووە كه ویستوویه‌تی بەناوی حەشدی شەعبییەوه قوفڵی دوكانێك بشكێنێت.
حه‌سه‌ن محه‌ممه‌د ته‌مه‌ن 29 ساڵ، دانیشتووی شاری كه‌ركووكه، ساڵێك پێش ئێستا له ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌ركووك له‌و كاته‌ی ئه‌ركی پاسه‌وانییه‌تی ده‌كرد، كه‌سێك به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه هه‌وڵیداوه قوفڵی دوكانێك بشكێنێت و ئه‌و رێگری لێكردووه و ئه‌ركه‌كه‌ی به‌جێگه‌یاندووه.
حه‌سه‌ن به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دوای ئه‌و رووداوه، هێزێكی ئه‌منی چوونه‌ته سه‌ر ماڵی و به‌تۆمه‌تی تیرۆر دهستگیریانكردووه و بۆ ماوه‌ی 37 رۆژ له‌لایه‌ن فیرقه‌ی سێ و پێنجی پۆلیسی فیدراڵییه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه. حه‌سه‌ن گوتی، "له‌و ماوه‌یه‌دا به‌توندترین شێوه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌دراوه و به‌هۆیه‌وه په‌نجه‌ی ده‌سته‌كانی له‌ده‌ستداوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "به‌بێ هه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك، ساڵێك و حه‌فت رۆژ منیان خسته زیندانه‌وه و له رێككه‌وتی 28/6/2022 به فه‌رمانی دادوه‌ر ئازادكرام".
به‌گوته‌ی حه‌سه‌ن، دۆسییه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته ده‌ست محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ناوبراو بڕیاریداوه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بكات.