گوته‌بێژی حكومه‌ت روونكردنه‌وه له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه ده‌دات

K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات، لە دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبین و هەوڵیش ده‌ده‌ین بەغدا لە ناردنی 200 ملیارەکە بەردەوامبێت.
جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا پێكهێنراوه و ئامادەکاری کراوە بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات.
لەبارەی ناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا، جوتیار عادل، گوتی: "هەوڵدەدەین بەغدا لە ناردنی 200 ملیارەکە بەردەوامبێت و لە دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبین".
گوتەبێژی حکومەت، راشیگەیاند، نووسراوی مامۆستایانی وانەبێژ رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراو و ئەوانیش بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەنێرن و کاری لەسەرکراوە.