هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی كۆستاریكا و عێراق له جیهان ده‌نگی دایه‌وه

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سه‌ره‌ڕای زۆرترین ئاماده‌كاری كردبوو بۆ پێشوازیكردن له هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌سره یارییه‌كی دۆستانه بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌ك یارییه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدابوو هه‌زاران هانده‌ر بلیتی یارییه‌كه‌یان به 10 هه‌زار دینار كڕیبوو.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هه‌فته‌یه‌كه ئاماده‌كارییه‌كی چڕی بۆ پێشوازیكردن له شاندی هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا كردبوو، ته‌نانه‌ت تێچووی كه‌مپی مه‌شق و راهێنانی كۆستاریكای له كوێت له ئه‌ستۆ گرتبوو.
چیرۆكه‌كه به‌مشێوه‌یه بوو
شه‌وی رابردوو عه‌دنان درجال سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له‌گه‌ڵ به‌شێك له ئه‌ندامانی فیدراسیۆنه‌كه‌ی و پارێزگاری شاری به‌سره، له‌گه‌ڵ ده‌یان كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و كوێت له چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی شاندی كۆستاریكا بوون. به‌پێی یاسای عێراقی رێگه نادرێت هیچ كه‌سێك بێنه نێوخاكی عێراق ئه‌گه‌ر مۆری ئیسرائیل له‌سه‌ر پاسه‌پۆرته‌كه‌ی بێت، به‌شێك له یاریزانانی كۆستاریكا ئه‌و مۆره له‌سه‌ر پاسه‌پۆرته‌كانیان هه‌بوو.
به گوێره‌ی میدیایه‌كانی عه‌ره‌بی عێراقی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق له‌پێناو ئه‌وه‌ی یارییه‌كه سه‌ربگرێت، رازیبوو ئه‌وان به‌بێ مۆر و به پاس له كوێته‌وه بێنه به‌سره و یارییه‌كه بكه‌ن، كه‌چی له دواسات كۆستاریكا له ئه‌نجامدانی یاریی له‌گه‌ڵ عێراق پاشگه‌زبووه‌وه.
مانشێتی به‌شێك له میدیایه‌كانی جیهان
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا لێدوانێكی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كۆستاریكای بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: بڕیارماندا هه‌ر له كوێت بمێنینه‌وه، چونكه گومانمان هه‌بوو، هه‌ستمان كرد ئه‌وه سه‌ركێشییه پێش مۆندیال به‌خۆمانی ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كۆستاریكا ده‌شڵێت: عێراق رێزی له به‌ڵێنه‌كه‌ی ئێمه نه‌گرت، چونكه مه‌رجی ئێمه ئه‌وه بوو كه نابێت مۆری عێراق له‌سه‌ر پاسهپۆرتهكانمان بدرێت، دواتر حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر ئه‌م به‌ڵێنه‌ی پاشگه‌زبووه‌وه، ئه‌گه‌رچی له دوایین سات ئاگاداری‌یان كردینه‌وه كه به‌ڵێنه‌كه‌یان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه بڕیاری خۆماندا كه ئه‌و یارییه نه‌كه‌ین.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ESPNـی ئه‌مریكی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردبووه كه فیدراسیۆنی تۆپی پێی كۆستاریكا هه‌ر زوو عێراقی ئاگادار كردبووه‌وه ئه‌گه‌ر مۆری عێراق له‌سه‌ر پاسه‌پۆرته‌كانیان بدرێت له داهاتوو له كاتی گه‌شته‌كانمان به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌مریكا كێشه‌یان بۆ دروست ده‌بێت.
عێراق له هه‌مان كات یارییه‌كی دیكه ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و كۆستاریكا هه‌ڵوه‌شایه‌وه، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بڕیاریدا له هه‌مان كاتدا یارییه‌كی دۆستانه‌ی نێوخۆیی له نێو یاریزانه‌كان رێكبخات و تیپه‌كه‌ی به‌سه‌ر دوو تیپی A و B دابه‌ش بكات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق خوله نێوخۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رخاتری چوار یاریی دۆستانه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی راگرت، عێراق دوو یاریی له ئیسپانیا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی مه‌كسیك و ئیكوادۆر كرد كه هه‌ردووكیان به‌شدارن له مۆندیالی 2022، یارییه‌كی به ئه‌نجامێكی گه‌وره دۆڕاند و به‌رامبه‌ر ئیكوادۆریش به‌بێ گۆڵ یه‌كسانبوو. بڕیاربوو دوو یاریی دۆستانه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی ڤێنزویلا و كۆستاریكا له به‌سره بكات، به‌ڵام هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه رازینه‌بوون بێنه نێو خاكی عێراق و یارییه‌كان هه‌ڵوه‌شانه‌وه.
