مانچێسته‌ر سیتی وه‌ڵامی كریستیانۆ ده‌داته‌وه

كاردانه‌وه‌كانی چاوپێكه‌وتنه میدیاییه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ پیێرس مۆرگانی رۆژنامه‌نووسی به‌ریتانیا تا دێت زیاتر ده‌بێت، له نوێترین كاردانه‌وه‌دا یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی وه‌ڵامی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌داته‌وه.
به‌شی یه‌كه‌می چاوپێكه‌وتنه میدیاییه‌كه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ پیێرس مۆرگان شه‌وی رابردوو بڵاوكرایه‌وه، كریستیانۆ له به‌رسیڤێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات هاوینی رابردوو زۆر له په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی نزیك بوو، گوتیشی: ته‌نانه‌ت گواردیۆلا بۆخۆی له گفتووگۆدابوو، به‌ڵام ئالێكس فێرگسۆن بڕیاره‌كه‌ی پێگۆڕیم و گه‌ڕامه‌وه مانچێسته‌ر یونایتد.
مایك كیگان په‌یامنێری رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا وه‌كو خۆی باسی ده‌كات به‌پشتبه‌ستن به لێدوانی به‌رپرسانی مان سیتی رایگه‌یاندووه بڕیاری كشانه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی 2021، بڕیارێكی كارگێری یانه‌ی مان سیتی بوو، نه‌ك بڕیاری یاریزانه‌كه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌هۆی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه میدیاییه زه‌حمه‌ته جارێكی دیكه درێسی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بپۆشێته‌وه، چونكه به ئاشكرا ده‌ڵێت: ئاستی پێشكه‌وتنی ئه‌و یانه‌یه سفره و ره‌خنه‌ی توندیش له راهێنه‌ر ده‌گرێت و قسه به خاوه‌نه‌كانی یانه‌كه‌ش ده‌ڵێت.
دوای چاوپێكه‌وتنه میدیاییه‌كه‌ی كریستیانۆ، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد وێنه‌كانی كریستیانۆ له‌سه‌ر دیواری یاریگه‌ی ئۆڵد ترافۆرد هێنرایه خواره‌وه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ كۆتایی هاتنی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ مان یونایتد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، له هاوینی 2021 گه‌ڕایه‌وه مانچێسته‌ر یونایتد، ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 16 یاری، 3 گۆڵ و 2 ئاسیستی كردووه.