عومره‌كارێكی كورد له سعوودیه كۆچی دواییكرد

K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، عومرەکارێکی کورد لە سعوودیە کۆچی دواییکرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (18ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێبمه‌ری 2022)، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى هه‌رێمی کوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: ئەمڕۆ عومرەکارێکی کورد لە سعوودیە بەناوی حاجی ئەحمەد عیسا سپینداری کۆچی دواییکرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری ئەو عومرەکارە كرد و رایگه‌یاند، "داواکارین لە خوای گەورە بە بەهەشتی بەرین شادی بکات و سەبووریش بە کەسوکارەکەی بدات".