له‌سه‌ری مانگی داهاتووه‌وه نرخی كارتی مۆبایل هه‌رزان ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا باجی سه‌ر كارته‌كانی مۆبایل هه‌ڵبگرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (22ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، بریاریانداوه باجی سه‌ر كارته‌كانی مۆبایل هه‌ڵبگرێت.
سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و باجه‌ی سه‌ر كارته‌كانی مۆبایل بووه‌ته هۆی بارگرانی ئابووری بۆ هاووڵاتیان بۆیه بڕیاری هه‌ڵگرتنماندا.
وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق روونیكردووه‌ته‌وه، له‌پێناو پاڵشتیكردنی دۆخی ئابووری هاووڵاتیان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی باجی سه‌ر كارته‌كانی مۆبایل و ئینته‌رنێتی هه‌ڵگرتووه.
له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا، هیام ئه‌لیاسری، وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای مانگی داهاتووه‌وه نرخی كارته‌كانی مۆبایل ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نرخی پێشووی و نرخی كارته‌كانی ئینته‌رنێتیش به رێژه‌ی 20% كه‌مده‌كرێته‌وه.
وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق روونیكرده‌وه، له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، رێژه‌ی 20%ـی باجی سه‌ر كارهتهكانی مۆبایل هه‌ڵده‌گیرێت و به‌هه‌مان رێژه‌ش نرخی كارهتهكانی ئینته‌رنێت داده‌به‌زێندرێت.