هەرێمی کوردستان گرنگی بە بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خاوێن دەدات

K24 - ههولێر:
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی چەند پڕۆژەیەکەوە دەیەوێت بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆر و سەرچاوەکانی دیکە کە بەوزەی خاوێن ناسراون زیاد بکات.
چهندین پڕۆژە لە ژێر جێبەجێکردندان و چەندینی دیکەش لە ژێر پلانداناندان، پلانە ستراتیژییەکە بەو شێوەیەیە لە ماوەی 6 ساڵدا بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خاوێن لە رێژەی 20٪ ەوە بەرز بکرێتەوە بۆ 47٪.
ئێستا تەنیا 650 مێگاوات کارەبا بەرهەمی وزەی خاوێنە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام بۆ ساڵی 2028 پلانەکە بەو شێوەیەیە کە رێژەی بەرهەمهێنانەکە بەرز ببێتەوە بۆ 5930 مێگاوات کارەبا.
لە تەواوی جیهاندا بەرهەمهێنان لە وزەی ناخاوێن بووتە کێشەیەکی جیهانی و ژیانی سروشت و مرۆڤی خستووەتە مەترسییەوە، هەرێمی کوردستان بەجێبەجێکردنی ئەم پلانانەی تاراددەیەکی زۆرباش رزگاری دەبێت لەم کێشانەی کە جیهان بەدەستییەوە دەناڵینێت.
لهم ئینفۆگرافیكهدا، هێمن ههینی زانیاری زیاتر دهخاتهڕوو.