مۆندیالی قه‌ته‌ر.. هانده‌ران ده‌یانه‌وێت له باره‌ی ئیسلامه‌وه بزانن
K24 – هه‌ولێر:
دوو هاوسه‌ری كه‌نه‌دی، به بایه‌خه‌وه گوێیان له بانگی شێوان راگرتووه، دواتر له‌سه‌ر زه‌وی مزگه‌وتی ده‌وحه دانیشتن بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌رسامییه‌وه سه‌یری كڕنووش و خۆ نووشتاندنه‌وه‌ی نوێژخوێنان ببینن. ئه‌و دوو هاوسه‌ره ئه‌مساڵ هاتوونه‌ته قه‌ته‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری یارییه‌كانی مۆندیال بكه‌ن.
دامه‌زراوه ئاینییه حكومی و نا حكومییه‌كانی قه‌ته‌ر هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ستپێكردووه بۆ ناساندنی ئیسلام، ئه‌وان له كاته به‌تاڵه‌كاندا له رێی مزگه‌وت و سهنتهرهكانهوه، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن.
دوو هاوسه‌ره كه‌نه‌دییه‌كه سه‌ردانی مزگه‌وتی "كتارا"یان كردووه. ئه‌و مزگه‌وته له‌سه‌ر شێوازی مزگه‌وتی سه‌رده‌می عوسمانیی درووست كراوه، رووپۆشی ده‌ره‌وه‌ی گومبهتهكانی شین و ئه‌رخه‌وانییه، به مزگه‌وتی "شین"یش ده‌ناسرێت.
سه‌نته‌ری "میوانانی قه‌ته‌ر" كه سه‌ر به دامه‌زراوه‌یه‌كی خێرخوازییه ده‌یان بانگخوازی موسڵمانی له جیهاندا كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قسه بۆ هانده‌رانی مۆندیال بكه‌ن.
دورینیل بوبا، (54 ساڵ)، خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ وه‌ك هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان سه‌ردانی قه‌ته‌ریان كردووه، ئه‌وان ده‌ڵێن "هاتووینه‌ته ئه‌م مزگه‌وته بۆ ئه‌وه‌ی له باره‌ی ئیسلامه‌وه زیاتر بزانین".
ئه‌و به ده‌نگی نزم له گۆڕه‌پانی مزگه‌وته‌كه قسه‌ی بۆ په‌یامنێری ئاژانسی فرانس پرێس كرد و گوتی: "ئێمه بیرۆكه‌ی پێشوه‌خته‌ی دژ به كولتوور و رۆشنبیری موسڵمانانمان هه‌یه، چونكه فره چه‌شنی له ژیانمان كه‌م بووه".
گوتیشی: "كاتێك لێره‌ین، بیر ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌بینین موسڵمانان چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه و هاوكاری نامووسڵمانهكان ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای جیاوازی بۆچوونیان".
رێبه‌رێكی ئینگلیزی به ره‌چه‌ڵه‌ك پاكستانی به‌شه‌كانی مزگه‌وته‌كه به‌و دوو هاوسه‌ره ده‌ناسێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ساده شتێك له باره‌ی نوێژ و بانگدان و رۆژوو و حه‌جه‌وه بزانن، له كاتێكدا ئه‌وه یه‌كه‌مجاره ئه‌وان ده‌چنه مزگه‌وت".
له مزگه‌وته‌كه‌دا، كه به‌شێكی تایبه‌ته به زه‌خره‌فه‌ی شینی ئیسلامی و له ناوه‌ڕاستیدا سورهییایهكی گه‌وره شۆڕ بووه‌ته‌وه و چه‌ندین گلۆپی پێوه‌یه، رێبهرهكان به زمانی جیاجیا باس له رێنماییه‌كانی ئیسلام ده‌كه‌ن.
كلارا ته‌مه‌نی (52 ساڵ)ـه و هاوسه‌ری بوبایه، ئه‌و عه‌بایه‌كی ره‌شی به‌سه‌ر جله‌كانیدا داوه و كه‌مێك قژی به‌ده‌ره‌وه‌یه و ده‌ڵێت: "هاتووین، هه‌ندێك بیرۆكه له مێشكمانه، ئێستا هه‌ندێكیان گۆڕاون".
گوتیشی: بۆ ئاشنابوون به شته‌كان پێویسته بێیت و چاوت به خه‌ڵك بكه‌وێت و بیان ناسیت.
راستكردنه‌وه‌ی بیرۆكه هه‌ڵه‌كان
سه‌ر له به‌یانی رۆژی هه‌ینی، هانده‌ره بیانییه‌كان، عه‌بای درێژیای به‌سه‌ر پانتۆڵه كورتهكانیاندا دابوو، روویان له مزگه‌وته شینه‌كه ده‌كرد، له‌گه‌ڵ رێبهرهكان ده‌گه‌ڕان.
له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه، چه‌ندین تیم به زمانی جیاجیا خه‌ریكی ئه‌وه بوون، هانده‌ران بانگ بكه‌ن بۆ ئیسلام و بنه‌ماكانی ئاینیان بۆ روون بكه‌نه‌وه. له به‌رده‌م سه‌كۆكانیان خورما و قاوه‌ی عه‌ره‌بیان پێشكه‌ش ده‌كردن.
خۆبه‌خشی سووری، زیاد فاتح، له جامی جیهانی به‌شدار بووه، پێی وایه، ئه‌م جامه ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی هانده‌ران ئاشنا بكرێن به ئیسلام.
ئه‌و كه بۆنی میسكی له خۆی دابوو، جلوبه‌رگی عه‌ره‌بی پۆشی بوو، گوتی: ئێمه باسی ئاكار و په‌یوه‌ندی خێزانی و رێزگرتنی دراوسێ بۆ ناموسڵمانه‌كان روون ده‌كه‌ینه‌وه، ئامانجمانه بیرۆكه‌ی باش له باره‌ی ئیسلام بخه‌ینه‌ڕوو.