كرووس ده‌نگۆیه‌كان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه

تۆنی کرووسی ناوەراستکاری ریال مەدریدی ئیسپانی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە چوونی بۆ ریزەکانی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ده‌كه‌ن.
مانچێستەر سیتی لە چەند رۆژی رابردوو گرێبەستی لەگەڵ چەند یاریزانێک واژوو کرد لەوانە نۆلیتۆ و ئیلکای گۆندوگان، لە دوایینیشان دەنگۆی گواستنەوەی کرووس بۆ ئەو یانەیە قسەی زۆری لێ‌کرا.
لەلایەن خۆیەوە یاریزانە ئەلمانیەکە سوورە لەسەر مانەوەی لە ریال مەدرید و دەڵێت بەردەوام بیر لە داھاتووم دەکەمەوە، بەڵام لە بەرامبەردا دڵخۆشم لە ریال مەدرید و 4 ساڵ گرێبەستم لەگەڵیان ماوە.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، له ماوه‌كانی رابردوو باس له ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆنی كرووس بۆ یانه‌ی بایرن میونشن ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌م لێدوانه‌ی كرووس هه‌موو گریمانه‌كان پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه.
تۆنی كرووسی ته‌مه‌ن 26 ساڵان، له هاوینی 2014 له یانه‌ی بایرن میونشنه‌وه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه كردووه و به‌رده‌وامیش میدیاكانی ئیسپانیا به‌وه تاوانباری ده‌كه‌ن كه ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا پێشكه‌شی ده‌كات به‌مجۆره نییه كه بۆ ریال مه‌درید ده‌یكات.