نرخی نه‌وتی برێنت بۆ 80 دۆلار دابه‌زی
K24 - هه‌ولێر:
نرخی نەوتی برێنت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا بۆ 80 دۆلار دابه‌زی، كه هۆكاره‌كه‌ی ده‌ستپێكردنی سزاكانی ئه‌وروپا بۆسه‌ر مۆسكۆ و سنوورداركردنی نرخی نه‌وتی رووسیا له‌لایه‌ن وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت، یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئوستڕالیا، بۆ 60 دۆلار.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، نه‌وتی برێنت بۆ یه‌كه‌مجاره له مانگی كانوونی دووه‌مه‌وه تا ئێستا بۆ 80 دۆلار دابه‌زی.
رۆژی (5ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئۆپێك پله‌س رایانگه‌یاند، رێككه‌وتوون له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به رێژه‌ی دوو ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا بۆ مانگی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری داهاتوو.
ئه‌مه‌ش به گه‌وره‌ترین رێژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت داده‌نرێت له‌وه‌تی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له جیهان سه‌ریهه‌ڵدا له ساڵی 2020.