سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌نگاریا كۆبوونه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌نگاریا كۆبوونه‌وه و جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ينى (9ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)،نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ولێر پێشوازى له کاتالین نۆڤاک سه‌رۆكى هه‌نگاريا كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌نگاريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى عێراق به‌گشتى، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێكران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به پێويست زانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كى داعش.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى خۆشحاڵى به سه‌ردانى سه‌رۆكى هه‌نگاريا، سه‌ردانه‌كه‌ى به نيشانه‌ى پشتگيرى له هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌مدا و سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى سه‌ربازيى هه‌نگاريا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌كاتى شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها يارمه‌تيى مرۆيييان به‌تايبه‌تى بۆ كریستیان و ئێزدييه‌كان ده‌ربڕى.
له‌لاىه‌ن خۆشيه‌وه، کاتالین نۆڤاک سه‌رۆكى هه‌نگاريا سوپاس و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ قوربانييه‌كان و رۆڵى پێشمه‌رگه له تێكشكاندنى داعشدا ده‌ربڕى و به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و كارى پێكه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ نه‌هێشتنى تيرۆر دووپات كرده‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌نگاریا، داعش و تيرۆرى به مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئازادى و ديموكراسى له قه‌ڵه‌مدا و سوپاسى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ پێكه‌وژيان و لێبورده‌يى و پاراستنى ئاواره و په‌نابه‌ران و پێكهاته‌كان به‌تايبه‌تيش پێكهاته‌ى كریستیان و ئێزدى.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراق، شه‌ڕ له ئۆكرانیا و لێكه‌وته‌كانى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌ره‌كانی ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.