"لە عێراق قوربانیانی هاتووچۆ لە قوربانییەکانی تیرۆر زیاترە"

لە یەک مانگدا 30 کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە

K24 – هەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت، قوربانیانی هاتووچۆ لە قوربانییەکانی تیرۆر زیاتر بووە.

خالد مه‌حه‌نا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سیسته‌می هاتووچۆی عێراق و شه‌قامه‌كان، پێویستیان به‌ دووباره‌ رێكخستنه‌وه‌ هه‌یه و قوربانیانی رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ قوربانیه‌كانی تیرۆر زیاتربووه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژانه‌ به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتووچۆوه‌ كه‌سێك گیان له‌ده‌ستده‌دات و 19 كه‌سیش برینداردەبن.

راشیگەیاندووە، ته‌نیا له‌ مانگی ئه‌یلوولی ئەمساڵدا 30 کەس لە عێراق بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوە و 241 کەسی دیکەش برینداربوونە.

خالد مه‌حه‌نا باسی لە ئامارەکانی هاتووچۆ لە ساڵی رابردوو دەکات و دەڵێت: "كۆی رووداوه‌ تۆماركراوه‌كانی هاتووچۆ له ‌ساڵی 2021 زیاتر له‌ 10 هه‌زار بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 2709 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

.