سهرۆكی تۆپی پێی سعوودیه باسی هاتنی كریستیانۆ بۆ خولی وڵاتهكهی دهكات
بە فەرمی یانەیەکی سعوودی بۆندی پێشکەشی رۆناڵدوو کردووە

یاسر مسحەل سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودیە رایگەیاند، یانەیەکی سعوودی بە فەرمی ئۆفهری پێشکەش بە ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کردووە.
مسحەل لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەی مارکا سەبارەت بە چوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ خولی سعوودیه گوتویەتی: بەڵێ هەواڵەکە راستییە، بەڵام ئێمە وەك فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودییە، دەست لەکاری یانەکان و یاریزانان وەرنادەین، ئەگەر ئەو بۆندەش رووبدات ئەوا دڵخۆشدەبین و چەند ئەستێرەیەکی گەورەی دیکەش لە خولی سعوودی یاریی دەکەن.
راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان پێشتر ئەوەیان بڵاوکردبووەوە، کە رۆناڵدۆ بەرامبەر 200 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی زستانە پەیوەندی بە یانەی نەسری سعوودییەوە دەکات و تا ئێستاش ئەو دەنگۆیانە بەردەوامن.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئهگهر رووبكاته یانهی نهسڕی سعوودیه هاوشانی داڤید ئۆسپینای گۆڵپارێزی كۆلۆمبی، لویز گۆستاڤۆ و ڤینسێنت ئهبوبهكری هێرشبهری كامیرۆنی یاریی دهكات.