لێدوانێكی باوكی ئهشڕهف حهكیمی خهڵكی مهغریب شۆك دهكات

K24 – ههولێر:
لێدوانێکی حەسەن حەکیمی باوکی ئەستێرەی هەڵبژاردەی مەغریب ئەشرەف حەکیمی لەبارەی بردنەوەی هەڵبژاردەی مەغریب لە ئیسپانیا لە قۆناغی 16ـی مۆندیالی قەتەر کاردانەوەی لێککەوتەوە.
حەسەن حەکیمی بە رادیۆی El Larguero ئیسپانی گوتووە: دڵخۆش نەبووم بە بردنەوەی مەغریب لە ئیسپانیا و هەڵبژاردەی مەغریب شایستەی بردنەوە نەبوو، ئیسپانیا لە یارییەکە باشتر بوو، ئەوەی دەبوو بیباتەوە ئیسپانیا بوو نەك مەغریب.
ئەشرەف حەکیمی یەکێك بوو لە دیارترین یاریزانەکان، کە لەگەڵ هەڵبژاردەی مەغریب گەیشتنە یاری پێشکۆتایی مۆندیال و هەڵبژاردەی فەرەنسا لە پاڵەوانێتییەکە دووریخستنەوە.
