مه‌لا یاسین: ئه‌مڕۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی كوردستان24 كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر بازاڕ دروستكرد

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ئاماژه به‌گرنگی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی كوردستان24 لەپێناو گفتوگۆی لایەنەکان ده‌كات و رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كوردستان24 كاریگه‌ری زۆر باشی له‌سه‌ر بازاڕ دروستكرد و ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه بگاته ئه‌نجام، سه‌دان ملیۆن دۆلار ده‌خرێته‌وه بازاڕ.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (15ـی کانوونی یەکەم/دیسێمبه‌ری 2022)، مه‌لا یاسین، گوته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان، له‌میانی به‌شداریكردنی له رووماڵی تایبەتی کوردستان24 وەکو دەستپێشخەری لەپێناو گفتوگۆی لایەنەکان رایگەیاند، خه‌ڵك و بازاڕ چاوه‌ڕوانی باشبوونی دۆخی سیاسی ده‌كه‌ن و به پێویستیشی زانی لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆتایی به ناكۆكییه‌كان بهێنن.
سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان، مه‌لا یاسین ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئێستا قه‌باره‌ی سه‌رمایه‌گوزاری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان له سه‌رووی 70 ملیار دۆلاره‌وه‌یه، هه‌روه‌ها 60%ـی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنانی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانی كورده‌وه ئه‌نجامده‌درێن.
سه‌باره‌ت به كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گوته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كارنامه‌یه‌كی گشتگیره بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببێت به خاوه‌نی ئابوورییه‌كی به‌هێز، روونیكرده‌وه، كه سه‌قامگیری سیاسی متمانه بۆ بازاڕ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و ببێته هۆی دانان و جێبه‌جێكردنی پلانی ستراتیژی و به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ران.
گوته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی كوردستان24 لەپێناو گفتوگۆی لایەنەکان رایگه‌یاند، كارێكی گه‌وره‌یه كه میدیایه‌ك هه‌وڵێكی له‌وجۆره بدات و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، "كوردستان24 به رووماڵكردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كاریگه‌رییه‌كی باشی له‌سه‌ر بازاڕ دروستكرد" و زیاتر گوتی، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه به ئه‌نجامبگات و به یه‌ك رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی، خه‌ڵك دڵیان خۆشده‌بێت و سه‌دان ملیۆن دۆلار ده‌خرێته‌وه بازاڕ.