پێنج خه‌ڵاتی چاره‌نووسساز له شه‌وێكدا
یاری مه‌رگ و ژیانی نێوان ئارجێنتینا و فه‌ڕه‌نسا له یاری كۆتایی مۆندیال یه‌كلا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام كێن ئه‌وانه‌ی له كۆتاییدا خه‌ڵاته‌كان به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
دوای سه‌ركه‌وتنی فه‌ڕه‌نسا و ئارجێنتینا بۆ یاری كۆتایی، ئێستا باس و خواسی باشترینه‌كان له ئارادایه، واته خه‌ڵاته تاكه كه‌سییه‌كان.
گرنگترین و ئه‌سته‌مترین یاری ساڵی 2022 ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه له یاریگای لوسیل له نێوان هه‌ڵبژارده‌كانی ئارجێنتینا و فه‌ڕه‌نسا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه، جگه له خه‌ڵاتی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م، چه‌ند خه‌ڵاتێكی تاكه كه‌سیش پێشكه‌ش به باشترینه‌كان ده‌كرێت. تۆپی زێڕێن، پێڵاوی زێڕین، په‌نجه‌وانه‌ی زێڕین و خه‌ڵاتی باشترین لاوی جامی جیهانی، ئه‌مانه ئه‌و خه‌لاته تاكه كه‌سیانه‌ن كه به پێی ئامار و داتا ده‌درێت به باشترینه‌كان، كه به‌شێكیان له یاری كۆتاییدا به‌دیار ده‌كه‌ون.
- پێڵاوی زێڕین
تاكه خه‌ڵاتێكی تاكه كه‌سییه كه په‌یوه‌ندی به حه‌ز و خۆشه‌ویستی شاره‌زایانی فیفاوه نییه و هیچ كاریگه‌ریان تێدا نییه، ئه‌مه خه‌ڵاتی ئه‌و كه‌سه‌یه كه زۆرترین گۆڵ تۆمار ده‌كات. ئێستا كیلیان مێباپێ و لیونێل مێسی هه‌ر كامه‌یان پێنج گۆڵیان تۆمار كردووه و سه‌رووی خشته‌ی گۆڵكارانیان گرتووه. هه‌ڵبه‌ت مێسی به ئه‌سێستێكی زیاتر تا ئێره‌ی یارییه‌كان له‌پێش مباپێێه. مێسی سێ ئه‌سێست و مباپێ دوو ئه‌سێست. دوای ئه‌م دوو یاریزانه، ئه‌ڵڤارێز دیارده‌ی ئارجێنتینی ئه‌م مۆندیاله، جیرۆی فه‌ڕه‌نسی هه‌ر كامه‌یان چوار گۆڵی تۆماركردووه و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی باشترین گۆڵكار. ركابه‌رییه‌كی چڕ هه‌یه له نێوان ئه‌م چوار یاریزانه كه شه‌وی یه‌كشه‌ممە یه‌كلا ده‌بێته‌وه.
- تۆپی زێڕین
له جامی جیهانی 1982یەوە، باشترین یاریزانی مۆندیال له روانگه‌ی فیفاوه ده‌بێته خاوه‌نی تۆپی زێڕین، خه‌ڵاته‌كه به‌زۆری ده‌درێته یاریزانێكی تیپی پاڵه‌وان، به‌ڵام به‌پێی نزیكبوونی ركابه‌ریی مێسی و مباپێ له رووی تواناكانیانه‌وه، بێشك یه‌ك له‌م دوو یاریزانه ده‌بێته خاوه‌نی. كه‌واته هه‌ر له ئێستاوه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بن تۆپی زێڕین بدرێته مێسی یان مباپێ، مه‌گه‌ر شتێكی ده‌گمه‌ن روو بدات.
ـ ده‌ستكێشی زێڕین
خه‌ڵاتێكی تاكه‌كه‌سی دیكه په‌نجه‌وانه‌ی زێڕینه كه له ساڵی 2010ـیه‌وه به شێوه‌ی فه‌رمی ده‌درێت به باشترین گۆڵپارێز، ئه‌و خه‌ڵاته له جامی جیهانی 2010 و 2014 درا به ئیكه‌ر كاسیاس و مانوێل نۆیر. ئێستاش له‌م مۆندیاله به‌خت یاوه‌ری ئیملیانۆ مارتینێز و هۆگۆ لۆریسه، به‌ڵام لیواكۆڤیچ و یاسین بۆنۆش تا دوایین یاری ئاستێكی باشیان پێشكه‌ش كرد. ئێستاش ده‌بێ چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌ین مارتینێز یان لۆریس په‌نجه‌وانه‌ی زێڕین له‌ده‌ست بكه‌ن.
- باشترین یاریزانی لاو
ئه‌و خه‌ڵاته‌ی له جامی جیهانی ئه‌ڵمانیاوه به شێوه‌ی فه‌رمی ده‌درێت به باشترین یاریزانی لاوی مۆندیال (كه‌متر له 21 ساڵ). ئه‌و خه‌ڵاته له مۆندیالی 2018ـی رووسیا درا به كلیان مباپێی هێڕشبه‌ری فه‌ڕه‌نسا، ئینزۆ فێڕناندێز، یاریزانی ئارجێنتینا كه له یارییه‌كاندا گۆڵێك و ئه‌سێستێكی هه‌یه، ئه‌گه‌ری زۆره ببێته خاوه‌ن ئه‌م خه‌ڵاته، هه‌ڵبه‌ت به مه‌رجێك ئارجێنتینا له یاری كۆتایی له فه‌ڕه‌نسا بباته‌وه. به‌ڵام له‌م ڕێگه‌یه‌دا چه‌ند ركابه‌رێكی ئاستبه‌رزی هه‌یه، وه‌كو بلینگام، گواردیۆل و بوكایۆ ساكا. پێویسته تاکو فیکەی کۆتایی یاری كۆتایی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ڕ چاوه‌ڕوان بن و به‌چاوی خۆتان ببینن ئه‌م پێنج خه‌ڵاته چۆن دابه‌ش ده‌كرێن و كام هه‌ڵبژارده و كام یاریزان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن.
ئاماده‌كردنی: محەمەد شەهد