تەرانە عەلیدۆستی ئەكتەری بەناوبانگی ئێرانی ده‌ستگیركرا

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌كته‌رێكی به‌ناوبانگی ئێرانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا، دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندانه‌كان ده‌ربڕی بوو.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی میدیا ئێرانییه‌كان، ئێوارەی رۆژی شەممە (17ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، تەرانە عەلیدۆستی، ئەكتەری ناوداری ئێرانی لەماڵەكەی خۆیدا لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانی وڵاته‌كه‌یه‌وه ده‌ستگیركرا.
ماڵپەری میزانی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێرانیش دەستبەسەركردنی تەرانە عەلیدۆستی پشتڕاستكردووەتەوە و رایگەیاندووە، ده‌ستگیركردنی ئه‌و ئه‌كته‌ره به‌هۆی ھەندێك له ھەڵوێستهكان و لێدوانه‌كانییه‌وه بووه، كه هیچ بەڵگەشی نەبووە بۆیە دەستبەسەركراوە.
تەرانە عەلییدۆستی، یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی ئێران و لە باشووری كوردستان و جیهانیش به رۆڵبینینی سه‌ره‌كی له درامای شەھرزاد ناوبانگی زۆری په‌یداكرد.